هەڵەی هەواڵگری رژێمی زایۆنیستی و کوژرانی سەربازێکی ئەو رژێمە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەربازێکی رژێمی زایۆنیستی بە هەڵە لەلایەن سەربازێکی دیکەی ئەو رژێمە تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سوپای رژێمی زایۆنیستی لە کوژرانی سەربازێکی ئەو رژێمە لە ئەنجامی تەقەکردن لە خاڵێکی پشکنین لە نزیک تولکەرەم لە کەرتی رۆژئاوا هەواڵی دایەوە. لە سەرەتای ڕووداوەکەدا میدیاکانی عیبری پێیان وابوو کە ئۆپەراسیۆنێکی دژە زایونییە کە لەلایەن فەلەستینییەکانەوە ئەنجامدراوە، بەڵام دوای دەرکەوت کە ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بەهۆی هەڵە لە ناسینەوەی یەکتر ڕوویداوە.
لەم بارەیەوە یۆئاڤ زەیتون پەیامنێری ڕۆژنامەی عیبری یەدیۆت ئەحرۆنۆت ڕایگەیاندووە کە ڕووداوە ئەمنییەکەی نزیک تولکەرەم ڕووداوێکی تەقەکردن نەبووە، بەڵکو ڕووداوێکی مەترسیدار بووە کە ڕێگە نەدراوە وردەکارییەکانی بڵاوبکرێتەوە.
تا ئێستا وردەکاری زیاتری ئەم ڕووداوە لەلایەن میدیاکانی رژێمی زایۆنیستیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لێدوانەکان