هێرش کرایە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق

دووشەممە 15 ئاب 2022 - 16:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=16140

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان بە هێرشێکی موشەکی گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی کرایە ئامانج.

ئەمڕۆ ١٥ی ئاب، بنكەی سەربازیی بەعشیقەی سوپای توركیا لە ناوچەی زێلكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ، بە چوار موشەكی گراد كرایە ئامانج. گروپی خۆڕاگری “ئەحرار ئەلعێراق” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) ئەمە ١٣هەمین هێرشی موشەكییە بۆ سەر بنكەی سەربازیی تورکیا لە بەعشیقە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *