سەید حەسەن نەسروڵڵا: خۆڕاگری ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر دەسدرێژییەکی زایۆنیستەکانە
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لە سەر گرنگی ڕۆڵی شەهید حاجی قاسم سولێمانی لە دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی خۆڕاگری ئیسلامی کردەوە و وتی کە خۆڕاگری ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستییە لە دژی لوبنان.
سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المنار وتی: خۆڕاگری ئێستا لە هەلومەرجێکی تایبەت و ئامادەدایە و دەتوانێت وەڵامی هەر دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستی بداتەوە.
ناوبراو لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی شەهید حاجی قاسم سولێمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی شەڕی 33 ڕۆژە و پێش ئەوەش لە مسۆگەربوونی سەرکەوتنەکانی خۆڕاگری ئیسلامی دا و وتی کە شەهید سولێمانی ویستی ئەوەی هەبوو خۆی ئامادەی گۆڕەپانی شەڕەکە بێت بەڵام ئێمە پاش ڕاوێژمان لە گەڵ حاجی عیماد موغنیە موڵەتی ئەوەمان نەدا کە ڕاستەوخۆ بەشداری لە شەڕەکەدا بکات لە بەر ئەوەی کە بوونی ئەو بۆمان گرنگتر بوو تا ئەوەی کە بچێتە گۆڕەپانی شەڕەکەوە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان هەر جۆڕە ڕۆڵێکی ئێرانی لە بڕیارەکانی ئەو بزوتنەوەیە بە تایبەت بۆ شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی لە هاوینی 2006 ڕەتکردەوە و وتی بڕیارەکەی حزبوڵڵا بۆ شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی لە هاوینی 2006، بڕیارێکی تەواو لوبنانی بوو کە لە لایەن سەرکردایەتی حزبوڵڵاوە دەرکرا و ئێران لەم پرسەدا هیچ دەستێوەردانێکی نەبوو.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگ بوو، ئەوە بوو کە دەبێت مووشەکی کاریگەرمان هەبێت، بە شێوازێک کە بتوانین دوورترین ناوچەی خاکە داگیرکراوەکان بکەینە ئامانج، لەو کاتەدا توانیمان بگەینە مووشەکی 150 کیلۆمەتری کە لە پاش ئەوەش دامەزراوەیەک بۆ گواستنەوەی مووشەکەکان بۆ لوبنان و جێگیرکردنی ئەو مووشەکانە و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکان دابین کرا.
ناوبراو وتی: بەدەر لەمەش، ئەوەی کە ئێمە پێویستمان بوو فەرماندەیی و سەرکردایەتی سەربازی بوو، بابەتەکە تەنیا تەکتیکی مەیدانی کە برادەرانی ئێمە لە گۆڕەپانی شەڕەکەدا جێبەجێیان دەکرد نەبوو، بەڵکوو هەموو کات پێویستمان بە بوونی فەرماندەی قاسم سولێمانی، ئەزموون، هێزی فەرماندەیی، بوێری و تێڕوانینی کەم وێنەی ئەوان هەبوو.
جام کوردی
لێدوانەکان