سەرچاوە ئەمنیەکان ڕایانگەیاند؛ چڕبوونەوەی کردەوە سیخوڕییەکانی ئەمریکا لە عێراق/ فڕینی باڵافڕەکانی پشکنین بەسەر عەین ئەسەد
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی چڕبوونەوەی گەشتە سیخوڕییەکانی ئەمریکای لە ئاسمانی بنکەی عەین ئەسەد بۆ قووڵایی خاکی سووریا ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق ئاشکرای کردووە کە فڕۆکە ئەمریکییەکان ئۆپەراسیۆنێکی سیخوڕیی بێ وێنەیان بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد بەرەو قووڵایی سووریا ئەنجامداوە.
ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، هەروەها وتی: هێزەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سیخوڕی بێ وێنەیان بە تیشک خستنە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ناوچەی “ئەلبەغدادی” لە ناوچەی “هیت” لە ڕۆژئاوای ئەنبار ئەنجامداوە، و لە هەمان کاتدا چەندین فڕۆکەی جەنگیش لەم بنکەیەدا نیشتوونەتەوە؛ بەڵام وردەكاری زیاتر لەسەر ئامانجی ئەم كارە و ئەوەی ئەو فڕۆكانە چییان بۆ ناو بنكەكەدا گواستۆتەوە، بڵاونەكراوەتەوە.
سەرچاوەکە بەبێ ئاماژەدان بە وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ئەرکەکانی پشکنین و سیخوڕی فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا وتی: فڕۆکە ئەمریکییەکان تیشکیان خستبووە سەر ناوچەکانی نزیک بنکەی عەین ئەسەد بەرەو ناوچەی قائیم تا قووڵایی سووریا.
سەرچاوەکە لە كۆتاییدا روونیكردەوە: هێزە ئەمنییەكانی ناوچە ئاماژە پێکراوەکان لە هۆكاری ئۆپەراسیۆنی پشکنین و سیخوڕی و نیشتنەوەی فڕۆكەكان لە بنکەی عەین ئەسەد ئاگادار نین، بەڵام دۆخی ئەمنی ئەنبار ئەمن و جێگیرە، و ماوەیەکی زۆرە هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی لەم پارێزگایەدا تۆمار نەکراوە.
شایانی باسە کە پێشتر هێزەکانی ئەمریکا رێوشوێنی خۆپارێزی خۆیان لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار چڕ کردبووەوە و ڕێگریان لە نزیکبوونەوەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لە شوێنی خۆیان دەکرد. ئهمه له كاتێكدایه له ماوهی چهند مانگی رابردوودا بنكه سهربازییهكانی ئهمریكا له ناوچه سنوورییهكانی سووریا و عێراق شاهیدی جموجۆڵێكی بێوێنه بوون.
لێدوانەکان