ئامادەکاری ئیمارات بۆ هێرشکردنە سەر مارب!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان حیزبی ئیسڵاح و لایەنەکانی دیکەی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن، هێزەکانی تاریق ساڵح بە پشتیوانی ئیمارات ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر شاری مارب دەکەن.
دوابەدوای شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حیزبی ئیسڵاح و حکوومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن لە پارێزگای شەبوە، سەرچاوە خۆجێیەکانی شاری ئەلمەخا فەرمانی تاریق ساڵحیان بۆ کۆکردنەوەی هێزەکانی خۆڕاگری نیشتمانی و گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی پێگەکانی حیزبی ئیسڵاح لە پارێزگای مارب پشتڕاست کردەوە.
لە لایەکی دیکەوە محەممەد ئەلبەخیتی، پارێزگاری زمار و یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی ئەنساروڵڵا، لە پەیامێکدا بۆ سەرانی حیزبی ئیسڵاح، داوای کرد کە ئەم حیزبە بچێتە نێو حکوومەتی ڕزگاری یەمەن و پشتیوانیی تەواوەتی ئەنساروڵڵا لە دژی دوژمن وەربگرێت، بەڵام سەرانی حیزبی ئیسڵاح هێشتا وەڵامێکی ڕوونیان بۆ ئەم پێشنیازە نەداوەتەوە.
ململانێکانی نێوان حیزبی ئیسڵاح و حکوومەتی دەستلەکارکێشاوە لەگەڵ دەرکردنی فەرماندەکانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری عەتەق پەرەی سەند و تا ئەمڕۆش گەیشتووەتە ڕادەستکردنی پۆستە حکومییەکانی شەبوە، مارب و حەزەرمەوت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوپەیمانی سعوودیە لە ڕێگەی محەممەد ئال جابر باڵیۆزی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەن داوای دوورخستنەوەی سوڵتان ئەلعەرادە پارێزگاری مارب و لە سەرکردەکانی حیزبی ئیسڵاحی کردبووەوە، بەڵام ناوبراو ئەم داوایەی ڕەتکردەوە.
لێدوانەکان