فەتوای ئیمام خومەینی لەدژی سەلمان رووشدی چۆن بوو؟

یەکشەممە 14 ئاب 2022 - 11:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=16081

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەلمان رووشدی تەمەن ٧٥ ساڵ، نووسەری ئەمریکی-بەریتانی بەرەچەڵەک هیندی لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا لەسەر کتێبی “ئایەتە شەیتانییەکان” و نووسینەکانی لەسەر پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، هەڕەشەی کوشتنی لێکرا و لە ساڵی ١٩٨٩ لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەر و رێبەری ئەو کاتەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەتوای کوشتنی دەرکرا.

فەتوای ئایەتوڵڵا خومەینی بەم شێوەیە:

بسمه تعالی

إنا للَّه و إنا إلیه راجعون

‌ئاگاداری موسوڵمانە پەرۆشەکانی هەموو جیهان دەکەم کە نووسەری کتێبی “ئایەتە شەیتانییەکان” کە لە دژی ئیسلام و پێغەمبەر و قورئان چاپ و بڵاوکراوەتەوە، هەروەها بڵاوکەرەوەکانیش کە ئاگاداری ناوەڕۆکەکەن، سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە. داواکارم لە موسوڵمانە پەرۆشەکان لە هەر شوێنێک بیاندۆزنەوە دەستبەجێ لە سێدارەیان بدەن، بۆ ئەوەی کەسی تر ئیتر جورئەت نەکات سوکایەتی بە پیرۆزەکانی موسڵمانان بکات و هەرکەسێک لەم رێگایەدا بکوژرێت، شەهیدە ان شاءالله. جگە لەوەش ئەگەر کەسێک دەستی بگات بە نووسەری کتێبەکە بەڵام دەسەڵاتی لە سێدارەدانی نەبوو، پێویستە بە خەڵک بناسێنێت بۆ ئەوەی لەسەر کارەکانی سزا بدرێت. و السلام علیکم و رحمه الله و برکاته. روح الله الموسوی الخمینی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *