شەهیدبوونی فەرماندەیەکی مەیدانی جیهادی ئیسلامی فەلەستین + وێنە و ڤیدیۆ

دووشەممە 17 ئایار 2021 - 21:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=1607

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: حیسام ئەبو هربید فەرماندەیەکی مەیدانی سەرایا ئەلقودس لە ئەنجامی بۆردومانەکانی رژێمی ئیسرائیل شەهید بوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: حیسام ئەبو هربید فەرماندەیەکی مەیدانی سەرایا ئەلقودس لە ئەنجامی بۆردومانەکانی رژێمی ئیسرائیل شەهید بوو.

حیسام ئەبو هربید بە ناوی جیهادی “ئەبو عوبەیدە”، فەرماندەی لیوای باکوری هێزەکانی سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بوو کە لە ئەنجامی بۆردومان کردنی سەنگەرەکەی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنییەوە لە ناوچەی جبالیا لە باکوری کەرتی غەزە لەگەڵ دوو کەسی دیکە شەهید بوون.

لە کاتی مەراسمی بەرێ کردنی تەرمی حیسام ئەبو هربید لە فەرماندەکانی سەرایا ئەلقودس لە غەزە، ئاراستە کردنی ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە ئاسمانی غەزەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەبینرێت.

رژێمی ئیسرائیل وێنە ئاسمانییەکانی بۆردومان کردنی سەرنگەرەکەی حیسام ئەبو هربید لە فەرماندەکانی مەیدانی سەرایا ئەلقودسی بڵاو کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *