شەهید بوونی بریندارێکی تری هێرشەکەی سەر غەززە
شەممە 13 ئاب 2022 - 10:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=16062
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “ئەناس ئەلئەنشاسی” گەنجێکی فەلەستینی دانیشتووی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بریندار بوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی رابردوو هەینی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدانی هێرشی ٣ ڕۆژەی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە بۆ ٤٩ کەس بەرزبوویەوە.
لێدوانەکان