لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ سێ کەس کوژران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشووری رۆژئاوای شاری قامیشلۆ، دوو کەس لە هێزە کوردییەکان و هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژران.
رۆژی ١١ی ئاب، ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات راگەیەندراوێكی لەبارەی كوژرانی سێ كەس لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە گوندی مەلا سەبات لە باشوری ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ بڵاوكردەوە، كە دوو كەسیان بەناوەكانی “دژوار كۆبانێ” و “چیا قامیشلۆ” سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتن، و هاووڵاتییەكی مەدەنی بە ناوی “ئەدیب یوسف”. هێزە کوردییەکان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی ئەم هێرشەیان لە سوپای تورکیا کردووە.
ئهم هێرشه دوای ئهوه ڕوویدا كه لە ١٠ی ئەم مانگە دانیشتوانی قامیشلۆ هاوکات لەگەڵ بەخاک سپاردنی یەکێک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تورکیا کوژرا بوو، گردبوونهوهیهكی ناڕهزایهتییان لەدژی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی وڵاتانی لایەنگری ئاگربەست لە سووریا لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا ئهنجامدان.
شایانی باسه، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ئێوارەی ٦ی ئاب بۆ سەر شاری قامیشلۆ، چوار كهس لەوانە یوسف مەحموود رەبانی، ناسراو بە رێزان جاوید فەرماندەیەکی باڵای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک كوژران و دوو كهسی دیكهش بریندار بوون.
لێدوانەکان