بۆ شەڕی ئەمجارەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بوو؟
لە کاتێکدا مەرجەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بۆ ئاگربەست لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە قبووڵ کرا کە بەشێک لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان بۆ یەکەم جار لە ماوەی حەفتا و چەند ساڵی ڕابردوو ڕوبەڕوی مەترسی مووشەک و زەنگی ئاگادارکردنەوە بوونەوە.
شەڕی سێ ڕۆژەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بوو. لەو شەڕەدا تاوانبارانی زایۆنیست بە دەیان کەسیان شەهید و بریندار کرد کە لە نێوانیاندا چەندین ژن و منداڵ هەبووە، هەروەها تەیسیر جەعبەری و خالید مەنسور دوو فەرماندەی باڵای جیهادی ئیسلامی شەهید کران.
ڕژێمی زایۆنیستی بە هەوڵی تیرۆرکردنی فەرماندە و سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ویستی پەردەپۆشکردنی شکستە ناوخۆییەکانی خۆیی هەبوو، هەروەها هەوڵی دەدا لەم ڕێگایەوە تۆڵە لە براوەترین و بەهێزترین دوژمنی خۆی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بکاتەوە، لەم ڕێگاشەوە هەوڵی ئەوەی دەدا کە ئیرادەی گرووپەکانی خۆڕاگری بۆ هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی داهاتوو لاواز بکات.
ئەگەرچی هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی و جارێکی دیکە ڕواڵەتی دژە مرۆڤانەی ئەو ڕژێمەی بۆ جیهان ڕوونتر کردەوە، بەڵام ئامانجی تەل ئەبیب بۆ ناکۆکی خستنە نێو لایەنەکان و گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین شکستی هێنا.
ئەوەی کە لە پاش سەردانەکەی جۆبایدن ڕژێمی زایۆنیستی پلانی هێرشی سەر غەززەی جێبەجێ کرد، لە گەڵ پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی، لاپەڕە نهێنییەکان دیسانەوە دەخاتەوە ڕوو.
هێرشی مووشەکی بەردەوام لەو سێ ڕۆژەدا لە کەرتی غەززەوە بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان و شارۆچکە زایۆنیست نیشینەکان کە هەندێک لەوان بۆ یەکەم جار بووە، پیشان دەدات کە جیهادی ئیسلامی توانای سەربازی و مووشەکیی لە چ ئاستێکدایە، هەروەها ورە و ئیرادەی ئەم بزوتنەوەیە بۆ بەرگری لە خاک و خەڵکی فەڵەستین لە بەرامبەر تاوانبارانی زایۆنیست پیشان دەدات، ئەوەشی بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە ڕوونتر کردووەتەوە کە خۆڕاگریی فەڵەستین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر، جیدیتر و پڕچەکتر دەبێت.
جام کوردی
لێدوانەکان