هاوکارییەکانی ڕیاز لەگەڵ کۆمپانیا سیخوڕییەکانی زایۆنیستی
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەی هەواڵی لیکس ی سعوودی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سعوودیە ژمارەیەک گرێبەستیان ئەنجامداوە کە وەبەرهێنانی گەورە لە کۆمپانیا سیخوڕییەکانی ئیسرائیلی لەخۆدەگرێت.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە هاوکارییەکانی ڕژێمی کاتی زایۆنیستی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعوودی لە بواری کەرەستەی سیخوڕیدا فراوانتر بووە.
پێگەی هەواڵی لیکس ی سعوودی بە گێڕانەوە لەم سەرچاوانە بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سعوودی ژمارەیەک گرێبەستیان ئەنجامداوە کە وەبەرهێنانی گەورە لە کۆمپانیا سیخوڕییەکانی ئیسرائیلی لەخۆدەگرێت. ئەم هاوکارییە لە چوارچێوەی بەرنامەی “سایبێرک”ـە لە بواری پەرەپێدانی کەرتی ئاسایشی ئەلیکترۆنی سعوودیە.
بە پێی ئەم سەرچاوانە، ئەم گرێبەستانە بریتین لە خەرجکردنی ملیۆنان دۆلاری مانگانە بۆ هاوردەکردنی مۆدێرنترین کەرەستەی سیخوڕی زایۆنیستی بۆ سعوودیە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت ئاستی تواناکانی لەم بوارەدا بەرز بکاتەوە.
سەرچاوە ئاماژەپێکراوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە: پەیوەندییە نهێنی و گەشەسەندووەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی سیخوڕی ئیسرائیلی، خاڵی گرنگی دەستپێکردنی بەرنامەی سایبێرکە بۆ پەرەپێدانی کەرتی ئاسایشی ئەلیکترۆنی سعوودیە.
ڕێکخراوی نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی سعوودیە لەبارەی هاوکارییەکانی لەگەڵ زایۆنیستەکان لە بواری سیخوڕیدا، رایگەیاندووە کە دەستپێکردنی بەرنامەی سایبێرک یەکێکە لە توانا سەرەکییەکانی گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکان لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا.
ئەم ڕێکخراوە هەروەها رایگەیاندووە کە ئامانج لەم بەرنامەیە پەرەپێدان و دروستکردنی توانا نیشتمانییە تایبەتمەندەکان لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی، خۆجێیکردنی ئامرازەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ناوەڕۆکی پەروەردەیی لەم بوارەدا، هاندانی پیشەسازییە ناوخۆییەکان و داهێنان لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئەم وڵاتەیە.
لێدوانەکان