شاری عەتەق لە لێواری کەوتنە

چوارشەممە 10 ئاب 2022 - 15:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=16003

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانی سەختی نێوان چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح و هێزەکانی حکومەتی دەست لەکارکێشانەوە لە پارێزگای شەبوە، بەشێک لە ناوچەکانی شاری عەتەق لەلایەن حیزبی ئیسڵاحەوە دەستی بەسەردا گیرا.

لە سەرەتای ئەم پێکدادانانەدا چەكدارانی حیزبی ئیسڵاح توانیان پێگەكانیان لە باشوور و رۆژئاوای شاری عەتەق جێگیر بكەن و هێرشیان كردە سەر پێگەکانی هێزەكانی ئەلعمالقە و هێزە چەكدارەكانی ئەلعەولەقی سەر بە پارێزگا و فڕۆکەخانەی عەتەق لە ناوەوەی شارەوە، بەڵام ئەم هێرشە بە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئیمارات شکستی هێنا، و چەکدارانی ئیسڵاح ئامادەکاری بۆ هێرشێکی دیکە بۆ داگیرکردنی ئەو پێگانە دەکەن. لەم ڕووەوە چەکدارانی حیزبی ئیسلاح لە میحوەری باکووری شاری عەتەقەوە لە ناوچەکانی ئەلشەبیقا و ئەلشەقب پاشەکشەیان بە هێزەکانی ئەلمعالقە کردووە و بە پێشڕەوی بەرەو فڕۆکەخانە، ناوچەی ئەلبەیازیان کۆنترۆڵ کردووە. بۆیە چەكدارانی حیزبی ئیسلاح هەوڵی گەمارۆدانی ئەلعەولەقی لە باكووری عەتەق دەدەن.

لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی عەتەق، هێزەکانی ئەلمعالقە هێرشێکی قورسیان بۆ سەر ناوچەی ئەلجەلفوز و گەڕەکی ٦١١ ئەنجامداوە، کە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی لاوازی پێگەکانی حیزبی ئیسلاح لە ڕۆژهەڵاتی عەتەق، کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ناوچانە لەلایەن ئەلمعالقەوە دوور لە چاوەڕوانی نییە. کۆی گشتی زیانە گیانییەکانی هەردوولا لەم پێکدادانانەدا تا ئێستا ١٧ کوژراو و زیاتر لە ٤٠ بریندار بووە.

لە ئەگەری بەردەوامی ئەم هەلومەرجە لە شاری عەتەق، کۆنتڕۆڵکردنی ئەم شارە لەلایەن حیزبی ئیسلاحەوە چاوەڕوان کراوە. شکستی عەوز بن ئەلوەزیر ئەلعەولەقی لە عەتەق بە واتای شکستی ئیمارات و تاریق ساڵح لە پارێزگای شەبوە دێت و دەسەڵاتی حیزبی ئیسلاح لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن زیاد دەکات. پێشبینی دەكرێت حكومەتی دەستلەکارکێشانەوە بۆ لەدەست نەدانی ئەلعەولەقی، چەكدار و كەرەستەی زیاتر لە ئیدارەی بیحان و حەریب رەوانەی عەتەق بكاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *