جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: درێژە بە ڕەوتی پڕکردنی دەستی فەڵەستینییەکان دەدەین

چوارشەممە 10 ئاب 2022 - 08:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=15995

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی کە شەهید سولێمانی دەستی فەڵەستینییەکانی پڕ کرد، ئەم ڕەوتەش هەمیشەییە و سوپا درێژەی پێدەدات.

لیوا عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکی لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی تاران بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، وتی: بە دەستپێکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1342 ی کۆچی هەتاوی و سەرکەوتنی لە ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی، ئیمام خومەینی (رە) ئازادی قودسی پیرۆزیان وەک گەورەترین پرسی جیهانی ئیسلام ڕاگەیاند.

ناوبراو وتی: لە ئێستادا بەرەی خۆڕاگری هەلومەرج بۆ زاڵمان و داگیرکاران دیاری دەکات و ڕژێمی زایۆنیستی ناچار بە قبووڵکردنی ئەو هەلومەرجە کراوە، ئەمەش بەڵێنی خودایە کە حزبوڵڵا سەرکەوتووی گۆڕەپانەکانە و حزبی شەیتان بە دڵنیاییەوە شکست دێنێت.

لیوا فەدەوی وتی: شەهید قاسم سولێمانی دەستی فەڵەستینییەکانی پڕ کرد، ئەم ڕەوتەش هەمیشەییە و سوپای پاسداران درێژەپێدەری دەبێت.

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران جەختیکردەوە کە شەهیدانی فەڵەستینی زیاتر لە جاران بەهێزتر و کاریگەرترن، وەک چۆن کە شەهید سولێمانی بەراورد بە سەردەمی ژیانیان کاریگەری زیاتریان هەیە.

وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی 80 ساڵەیی خۆی نابینێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *