سەید حەسەن نەسروڵڵا: زایۆنیستەکان توانای ڕوبەڕوبونەوەی مووشەکەکانی خۆڕاگرییان نەمابوو/ خۆڕاگری مەرجەکانی خۆی بەسەر دوژمن‌دا دەسەپێنێت
سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وێڕای ستایشی خۆڕاگری گەلی فەلەستین ڕایگەیاند کە تەلئەبیب داوای ئاگربەستی کرد، چونکە چیتر توانای ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەکی زیاتری خۆڕاگری نەبوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەوی یه‌كشه‌ممه، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، سكرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی حزبوڵڵای لوبنان ستایشی خۆڕاگری خه‌ڵكی غه‌ززه‌ی كرد و وتی: ڕه‌فتاری ته‌لئه‌بیب بەتەواوی دیار بووه؛ زایۆنیستەکان ئاگربەستیان دەوێت، چونکە چیتر بەرگەی مووشەکی زیاتر ناگرن.
ناوبراو وێڕای ستایشی خۆڕاگری خه‌ڵکی غه‌ززه و وره‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تیرۆرکردن بێ وه‌ڵام مابانەوە، ئیسرائیل لەسەر تیرۆرکردن به‌رده‌وام دەبوو.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە: خۆڕاگری لە فەلەستین و هەروەها لە لوبنان دەتوانێت بەرگری لە گەلەکەی بکات و هاوکێشە و مەرجی نوێ بە سەر دوژمن‌دا بسەپێنێت.
لێدوانەکان