نەخاڵە: گەلی فەلەستین سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا + ڤیدیۆ

دووشەممە 8 ئاب 2022 - 07:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=15953

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە وتارێکدا شەوی رابردوو و دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕەهەندەکانی سەرکەوتنی گەلی فەلەستینی ڕوون کردەوە.

زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران سەبارەت بە ئاگربەستی ئەم دواییە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتی: سڵاو لە گەلی فەلەستین کە ئێستا ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکانی زایۆنیستەکان بوونەتەوە و خۆڕاگری دەکەن.

ناوبراو سەرەتا سوپاسی ئەو لایەنانەی کرد کە هاوکار بوون بۆ بەدیهێنانی ئەم ئاگربەستە و وتی: سوپاسی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، قەتەر و سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان دەکەم.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەلی فەلەستین و بە تایبەتی سەرایا قودس توانیان دەستکەوتێکی گەورە لە دژی رژێمی زایۆنیستی بەدەست بهێنن.

نەخاڵە هەروەها وتی: بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بۆ بەرگریکردن لە یەکڕیزی میللەتی فەلەستین و خۆڕاگری کردن دامەزراوە و هەر دەمێنێتەوە و بینیتان چۆن سەرایا قودس توانی ئیمتیازاتی گەورە بەدەست بهێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: ٥٨ شارۆچکەی زایۆنی نشین لە یەک کاتدا لەژێر هێرشی مووشەکی سەرایا قودسدا بوون و داگیرکەران نەیانتوانی هیچ کام لە مەرجەکانیان بەسەرماندا بسەپێنن.

نەخاڵە وتی: ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ پێشکەش بە تەواوی ئەو میللەتانە دەکەم كه‌ له‌گەڵ میللەتی فه‌له‌ستین وه‌ستانەوە.

ناوبراو جەختیشیكردەوە، من لەبەردەم شەهیداندا سەری ڕێز دادەنەوێنم و سڵاو بۆ گەلی فەلەستین و گەلانی عەرەبی و ئیسلامی دەنێرم كە هاوسۆزی ئێمە بوون.

ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی کە داگیرکەران ناتوانن هیچ مەرجێکمان بۆ دابنێن، وتی: رژێمی زایۆنیستی بۆ ئازاد کردنی شێخ بەسام سەعدی و خەلیل عەوادە لە ژێر گوشاری خۆڕاگریدا بوو.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە رژێمی زایۆنیستی بوو کە بەدوای ئاگربەستدا دەگەڕا و ئێمەش ئازادکردنی سەعدی و عەوادەمان کردە مەرجی ئاگربەست.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *