لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ، چوار کەس کوژران کە دووانیان منداڵن

یەکشەممە 7 ئاب 2022 - 22:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=15950

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی هێزە کوردییەکان هێرشیان کردە سەر چەند شوێنێکی شاری قامیشلۆ.

ئێوارەی ٦ی ئاب، هێزەکانی ئاسایش رایانگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر گەڕەکی ئەلسینا لە شاری قامیشلۆ، چوار کەس کوژراون کە دووانیان منداڵن. تا ئێستا بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم هێرشە نەداوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا و بە تایبەتی لەگەڵ دەنگۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی هێزە کوردییەکان و تیرۆری ئامانجدار لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات زیادی کردووە.

لە ٤ی ئاب، ناوەندی شاری تەل ڕەفعەت لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا لانیکەم پێنج کەسی مەدەنی بریندار بوون کە ژمارەیەک منداڵی تێدا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *