سێیەم ڕۆژی ململانێکانی هێزە فەلەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی – ٧ی ئابی ٢٠٢٢
– بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە سەرەتای هێرشەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ٢٤ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦ کەسیان منداڵن و ٢٠٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
– وتەبێژی ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاند کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی شاباک و سوپای ئەو رژێمە لە ڕەفەح، “خاڵد مەنسوور”، فەرماندەی ناوچەی باشووری سەرایا قودس، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی کوژراوە.
– کۆبوونەوەی ئەمنی رژێمی زایۆنیستی بەئامادەبوونی یائیر لاپید، نەفتالی بینێت، بەرپرسی موساد، بەرپرسی شاباک، بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو رژێمە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی هێرشی سەر غەززە بەڕێوەچوو.
– لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
سەرایا قودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی “خالید سەعید مەنسوور” ناسراو بە “ئەبو راغب” لە هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕەفەح پشتڕاست کردەوە.
– بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە سەرەتای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە، ٢٩ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦ منداڵ و ٤ ژنن و ٢٥٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
– بە وتەی میدیاکانی عیبری سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی (شاباک) ئامۆژگاری کابینەی ئاسایشی ئەم ڕژێمەی بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سەر غەززە کردووە.
– ئاسمانی شاری عەسقەلان ی داگیرکراو کەمێک پێش ئێستا.
– یەکێک لە موشەکەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە شاری عەسقەلان ی داگیرکراو کەوتە خوارەوە.
– بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە سەرەتای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا ٣١ فەلەستینی شەهید بوون لەوانە ٦ منداڵ و ٤ ژن، و ٢٧٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە وتەی میدیاکانی عیبری لە سەرەتای هێرشەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر لە ٧٠٠ موشەک لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کراون.
ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە…
لێدوانەکان