٦٨ قوربانی لە ئەنجامی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ڕۆژئاوای کابوڵ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش بۆ سەر ماتەمینی حوسێنی لە ڕۆژئاوای کابوڵ ٦٨ کەسی سڤیل بوونە قوربانی.
لە ٥ی ئاب بەهۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە نزیک مزگەوتی گەورەی ئیمام محەممەد باقر لە سەرێکاریز لە ناحیەی ٦ی کابوڵ ١٢ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست دا و ٢١ کەسی دیکەش برینداربوون. له ٦ی ئاب هەروەها له ئهنجامی تهقینهوهیهکی دیکهی تیرۆریستی له نزیک بازاڕی محهرەمی له پول سۆخته لە ناوچهی ٦ی کابول، ١٣ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست دا و ٢٢ کهسی دیکەش بریندار بوون.
گروپی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی لە ئەستۆ گرت.
بە هۆی ئەوەی کە بازاری موحەرەمی لە پۆل سۆختە بە یەکێک لە شوێنە قەرەباڵغەکانی کابول دادەنرێت، ڕەنگە ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەی تیرۆریستیی ئەم ناوچەیە زیاد بکات.
ئەمە سێیەم هێرشی تیرۆریستییە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا کە مەراسیمە ئایینییەکانی شیعەکانی لە ڕۆژئاوای کابول دەکاتە ئامانج و دەیان کەسی سڤیل دەکاتە قوربانی. زیادبوونی پەلامارە تیرۆریستییەکانی داعش لە پایتەخت و ڕۆژهەڵات و باکووری ئەفغانستان، نیشاندەری ئەوەیە کە داعش لەم وڵاتەدا بەهێزتر بووە و چەکدارانی تاڵیبان لە سنووردارکردنی ئەم گرووپە تیرۆریستییە سەرکەوتوو نەبوون.
لێدوانەکان