دوایین هەواڵەکان لە ململانێکانی نێوان هێزە فەلەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی – هەینی ٥ی ئابی ٢٠٢٢

هه‌ینی 5 ئاب 2022 - 21:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=15770

کاتژمێر ١٩:١٥ – بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوە لە کەرتی غەزە.

کاتژمێر ١٩:٢٠ – سوپای رژێمی زایۆنیستی لە هێرش بۆ سەر چەند شوێنێک لە کەرتی غەززە هەواڵی دایەوە.

کاتژمێر ١٩:٣٠ – بورجێکی چاودێری خۆڕاگری فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی غەززە لەلایەن سوپای رژێمی زایۆنیستیەوە کرایە ئامانج.

کاتژمێر ١٩:٣٥ – سوپای رژێمی زایۆنیستی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی “الفجر الصاق” لە دژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند.

کاتژمێر ١٩:٣٥ – وێنەکانی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری غەززە بڵاوکرایەوە.

کاتژمێر ١٩:٤٠ – بورجێکی چاودێری سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ڕۆژھەڵاتی خان یونسی لە باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای رژێمی زایۆنیستیەوە کرایە ئامانج.

کاتژمێر ١٩:٤٠ – سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان له‌ شەهید بوونی ژمارەیەکی لە هێزەکانی سەرایا ئەلقودس لە هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی رژێمی زایۆنیستی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ هەواڵیان دایەوە.

وێنەیەکی تاوەری فەلەستین لە شەقامی شەهیدان لە شاری غەززە کە لەلایەن هێزی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستیەوە کراوەتە ئامانج.

– جێگیرکردنی تانکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە نزیک کەرتی غەززە.

– پەناگاکانی شاری عەسقەلان لە ترسی هێرشی موشەکی خۆڕاگری فەلەستین کرایەوە.

– سەرچاوە ناوخۆییەکان لە شەهیدبوونی تیسیر الجعبری، یەکێک لە فەرماندە دیارەکان و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “محەمەد ئەلبیوک” و “سەلام عابد” لە هێزەکانی سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ئیسلامی، لەگەڵ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ لە ئەنجامدا هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر تاوەری فەلەستین لە شاری غەززە هەواڵیان دایەوە.

– فڕینی باڵافڕەکانی رژێمی زایۆنیستی بەسەر خان یونسدا.

– چاوپێکەوتنی کەناڵی ئەلمەیادین لەگەڵ زیاد نەخاڵە سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین دەستی پێکرد.

– وێنەکانی تەرمی شەهید تیسیر الجعبری فەرماندەی ناوچەی باکور لە سەرایا قودس باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بڵاوکرانەوە.

– میدیاکانی عیبری ڕایانگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ترسی وەڵامدانەوەی خۆڕاگری فەلەستین بۆ هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر کەرتی غەززە، سیستەمی قوبەی ئاسنین لە شارۆچکەکانی نزیک کەرتی غەززە جێگیر کردووە.

– سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی تەیسیر مەحمود الجعبری لە هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە پشتڕاست کردەوە.

– یایر لاپید، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی بە ئامادەبوونی وەزیری جەنگ، گانتز و فەرماندەکانی دیکەی سوپا لە بارەگای وەزارەتی جەنگ لە تەلئەبیب کۆبوونەوەیەکی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ئەنجام دەدات.

– کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ڕۆنین بار سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆیی شاباک لە ڕژێمی زایۆنیستی سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئێستای سەر غەززە دەکات.

– لە ترسی هێرشی موشەکی تۆڵەسەندنەوەی خۆڕاگری فەلەستین، سوپای رژێمی زایۆنیستی سیستەمی قوبەی ئاسنین لە دەوروبەری شاری تەلئەبیب بڵاوکردەوە.

– به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه‌، ژماره‌ی شه‌هیدانی هێرشەکەی ئه‌مڕۆی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌ بۆ ٨ شه‌هید و ٤٤ بریندار زیادی کردووه‌.

– سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڤیدیۆیی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تاوەری فەلەستین لە شاری غەززە بڵاوکردەوە.

– ڕژێمی زایۆنیستی باری نائاسایی لە شارۆچکەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە تا دووری ٨٠ کیلۆمەتر ڕاگەیاند و هاتوچۆی دانیشتوانی ئەو ناوچانە سنووردار کرا.

– كه‌تیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای سه‌ره‌خۆشی له‌ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌كانی سەرایا قودس، لە سەرووی هەموویان شه‌هید “تیسیر الجعبری”، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خوێنی گەل و هێزەکانی فەلەستینی بەفیڕۆ ناچن و بە یارمەتی خودا بێ وەڵام نامێنێتەوە.

– سەرایا قودس باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی وێنەی فەرماندەی شەهیدی بزوتنەوەکەی بە ناوی تیسیر الجعبری بڵاوکردەوە کە بە ئەبو مەحمود ناسراو بوو.

وێنەکانی تەرمی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانی فەلەستینی کە لە هێرشی ئەمڕۆی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوو.

– ساتی هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بورجەکانی چاودێری هێزەکانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە.

– بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ژمارەی شەهیدانی هێرشی ئەمڕۆی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ٩ شەهید و ٥٥ بریندار بەرزبوویەوە.

– ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئێمە هەرگیز ڕێگە بە دەستدرێژی و تاوانەکانی دوژمنی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەلەستین نادەین و ئەم تاوانانە ناتوانن ئیرادەی میللەت و خۆڕاگری فەلەستین لاواز بکات. فەرماندەکانی خۆڕاگریش بە بەشداری هەموو گروپەکانی خۆڕاگری ئێستا کۆبوونەتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.

– حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززەی کرد و سەرەخۆشی لە شەهید بوونی ژمارەیەک فەلەستینی کرد. له درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە پشتیوانی لە هەموو بڕیار و هەنگاوەکانی سەرکردەکانی جیهادی ئیسلامی بۆ وەڵامدانەوەی تاوانە بەردەوامەکانی رژێمی زایۆنیستی دەکەین.

– دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخ لە بارەگای وه‌زاره‌تی جەنگ له‌ ته‌لئەبیب، سه‌رۆک وه‌زیرانی رژێمی زایۆنیستی یائیر لاپید و وه‌زیری جەنگی ئەو رژێمە فه‌رمانیان بە به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ دا.

– هێرشی مووشەکی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەکانی زایۆنی دەوروبەری غەززە.

– ساتی هێرشە مووشەکیەکەی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و بەرپەرچدانەوەی لەلایەن قوبەی ئاسنین.

– کەوتنە خوارەوەی یەکێک لە مووشەکەکانی خۆڕاگری فەلەستینی لە شاری داگیرکراوی عەسقەلان.

– وەک دەوترێت گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستینی بە درێژایی نیو کاتژمێر نزیکەی ١٠٧ مووشەکیان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *