دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لە ئێران + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 4 ئاب 2022 - 16:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=15679

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند کە هێزەکانی هەواڵگری ئەو وڵاتە ١٠ تیرۆریستی داعشیان کە بە نیازی ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە ناو ئێران بوون، دەسبەسەر کردووە.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە؛ لەگەڵ پرسە و سەرەخۆشی بەبۆنەی ڕۆژانی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع)، ئاگاداری میللەتی شەرەفی ئێرانی ئیسلامی دەکەینەوە کە هێزەکانی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێ ڕۆژی دواییدا ١٠ تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کردووە کە بەنیازی ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە نێو گردبوونەوەکانی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) بوون.

ڕژێمی تاوانکاری زایۆنیستی کە دوای شکستە گەورەکەی هەفتەی ڕابردووی لە تەقاندنەوەی ناوەندێکی هەستیاری وڵات لەلایەن تیرۆریستانی جوداخوازی ناسراو بە کۆمەڵە، هەوڵی لەبیر بڕدنەوەی ئەو شکستە قورسە و گێڕانەوەی ورەی بەکرێگیراوەکانیان دەدا، ئەمجارەیان هەوڵیدا لە ڕێگەی بەکارهێنانی تیمەکانی تەکفیری – داعشی لە گردبوونەوە ماتەمینییەکانی ئیمام حوسێن (ع) کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدات کە بە ئامادەیی پێشوەختەی موجاهیدە نەناسراوەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و چاودێریکردنی بەکرێگیراوان لە تورکیا و عێراق، تیرۆریستانی تەکفیری لە دوو ناوچەی ڕۆژئاوا و باشووری وڵات دەستگیر بکرن، و دەست بەسەر تەواوی تەقەمەنی، ئامێرەکانی پەیوەندی و چەکەکانیاندا بگیرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *