ڕەزامەندی ئەمریکا لەسەر فرۆشتنی چەک بە سعوودیە و ئیمارات هاوکات لەگەڵ درێژکردنەوەی ئاگربەستی یەمەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی ئاگربەستی یەمەن بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە، ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی سیستەمی مووشەکی بە سعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
پێنتاگۆن ئێوارهی سێشهممه به كاتی ناوخۆ، و دوو ههفته دوای سهردانهكهی جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمریكا بۆ ناوچەکە و سعوودیه، ڕایگهیاند كه وهزارهتی دهرهوهی ئەو وڵاتە ڕهزامهندی لەسەر فرۆشتنی سیستهمی مووشهكی تاد به ئیمارات و سیستهمی پاتریۆت به سعوودیە دەربڕیوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشتنی سیستمی مووشەکی تاد و سیستەمی کۆنترۆڵکردنی تاد و وێستگەکانی پەیوەندی و ئامێرە پەیوەندیدارەکانی بە ئیمارات پشتڕاستکردەوە کە نرخەکەی بە ٢ ملیار و ٢٤٥ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
هەروەها ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بە بەهای ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بە سعوودیە دەفرۆشێت.
سعوودیە داوای کڕینی ٣٠٠ سیستەمی مووشەکی پاتریۆت و ئیمارات داوای کڕینی ٩٦ سیستەمی مووشەکی تادی کردووە.
ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم هەنگاوە پێشنیار کراوە لە پێناو باشترکردنی ئەمنیەتی هاوبەشەکانی دەبێت کە سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە ناوچەی کەنداوی فارس دەپارێزن و هاوکاری ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی واشنتۆن دەکەن.
لێدوانەکان