ڤیدیۆ: مانۆڕی سەربازی هاوبەشی سووریا و ڕووسیا لە حەلەب

چوارشەممە 3 ئاب 2022 - 21:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=15649

هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر باکووری سووریا، سوپای سووریا و ڕووسیا مەشقێکی وشکانی، ئاسمانی و دەریایییان بە هاوشێوەسازی شەڕێکی ڕاستەقینە لە نزیک پارێزگای حەلەب ئەنجام دان.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاندووە، لەم مانۆڕەدا هەموو جۆرە فڕۆكەیەكی جەنگی و باڵافڕ بەشدارییان كردووە، هەروەها خۆ هەڵدانی پەڕەشووتوانەکان، گواستنەوەی برینداران و دیلەكان، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگاركردن ئەنجام دراوە.

ئامانجی ئەم مانۆڕە سەلماندنی ئامادەیی هێزەکانی سووریایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی تورکیا لە باکووری ئەو وڵاتە و جەختکردنەوەیە لەسەر پشتیوانیی ڕووسیا لە سوپای سووریا لە شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی سووریادا کە مانۆڕێکی وەها بەرفراوان لەسەر وشکانی و ئاو ئەنجام بدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *