پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢ی ئابی ٢٠٢٢

سێشەممە 2 ئاب 2022 - 16:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=15629

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆبی شەبتای، بەرپرسی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی، بە سەردانێکی فەرمی بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە مەیدانی و هەواڵگرییەکان لەگەڵ پۆلیسی مەغریب گەیشتە ئەم وڵاتە.

– وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین، ڕایگەیاند کە لە هەشتەمین ساڵیادی شەڕی “عصف الماکول”دا، کە لەو ماوەیەدا هێزەکانی کەتیبەکانی ئەلقەسام دوو سەربازی ئیسرائیلیان بەدیل گرت، فەرماندەکانی ئەم کەتیبانە مۆڵەتیان دا هەواڵی بۆردومانی شوێنێک لە کاتی شەڕی شمشێری قودسی ساڵی ڕابردوودا بڵاوبکەنەوە کە بووە هۆی شەهیدبوونی یەکێک لە موجاهیدەکانی یەکەی سێبەر و برینداربوونی سێ موجاهیدی دیکە کە ئەرکی پاراستنی یەکێک لە سەربازە دیلەکانی ئیسرائیلیان لە ئەستۆ دابوو.
– کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی بڕیاریدا بە بڕینی ٦٠٠ ملیۆن شێکل (دراوی ڕژێمی زایۆنیستی) لە داهاتی باجی دەسەڵاتی فەلەستین.
– نزیکەی ٢٠ هۆزی عێراقی، وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی نوێیان بۆ میللەتی فەلەستین و دۆزی دادپەروەرانەیان تا گەیشتن بە ماف و داواکارییە ڕەواکانیان، پەیمانی دڵسۆزییان لەگەڵ فەلەستین واژۆ کرد.
– لە ١ی ئاب، سەرۆكی جەزائیر رایگەیاند، وڵاتەكەی پێش كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا میوانداری كۆبوونەوەی گروپە فەلەستینییەكان دەكات.
– ڕژێمی زایۆنیستی داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە تاوانەکانی ئەم ڕژێمە لە هێرشەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ سەر غەززە کرد.
– ڕۆژی ١ی ئاب، کۆبی شەبتای، بەرپرسی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەردانێکی فەرمی بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە مەیدانی و هەواڵگریەكان لەگەڵ مەغریب گەیشتە ئەم وڵاتە. ناوبراو لەم دیدارەدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای پۆلیسی مەغریب و وەزارەتی هەواڵگری ئەم وڵاتە دەکەوێت.
– لە ٢ی ئابدا، دوای هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جنین، گەنجێکی فەلەستینی بەناوی “زەرار ساڵح ئەلکفرینی” شەهید بوو و شێخ بەسام سەعدی سەرکردەیەکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە دەسبەسەر کرا. دوای ئەم ڕووداوانە فەرماندەکانی سەرایا قودس، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی، فەرمانیان بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هەموو یەکەکان کردەوە.
– گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین هۆشدارییان داوەتە ڕژێمی زایۆنیستی لە هەرچەشنە دەستدرێژییەک بۆ سەر شێخ بەسام سەعدی سەرکردەی دیلکراوی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە جنین.
– یائیر لاپید، سه‌رۆکوه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ ئاماده‌بوونی بێنی گانتز، وه‌زیری جه‌نگ، ئه‌ڤیڤ كۆخاوی، سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتیی سوپا، ئێیال هولتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆ، بەرپرسی شاباک، و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەمنی ئەم ڕژیمە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی دوای پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدات.
– هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلی لە شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستەکان لە سنووری غەززە لە ئامادەباشیدان. هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌ ئیسرائیلییه‌کان ئه‌و ڕێگایانه‌یان داخست که‌ به‌ره‌و ناوچه‌ زایۆنییه‌کان ده‌چوون.
– لە ٢ی ئابدا، سوپای ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر شاری نابلوس و دوو چالاکوانی فەلەستینییان بە ناوەکانی “مستەفا ئەلشەنار” و “دکتۆر عومەر ئەلحنبەلی” دەسبەسەر کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *