هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەمپی جنین؛ فەرماندەی باڵای جیهادی ئیسلامی دەستبەسەر کرا + ڤیدیۆ

سێشەممە 2 ئاب 2022 - 10:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=15606

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە دوای هێرشی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی جنین، لاوێکی فەلەستینی شەهید و ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی ئاب، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بە پاڵپشتی ژمارەیەک هێلیکۆپتەرەوە لە کەمپی جنین دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کرد. دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانی ئەو رژێمە و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕوویدا. دەگوترێت لە کاتی ئاڵوگۆڕی تەقە چەند کەس لە هێزەکانی ئیسرائیلی بریندار بوون و بە هەلیکۆپتەرەوە گەیەندراونەتە ناوەندە پزیشکییەکان.

لەم پێکدادانانەدا لاوێکی فەلەستینی بە ناوی “زەرار ساڵح ئەلکفرینی” شەهید بوو. هەروەها هێزە زایۆنیستەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شێخ بەسام سەعدی سەرکردەیەکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و ناوبراویان دەسبەسەر کرد. بەپێی زانیاریەکان “ئەشرەف ئەلجەدیە”، زاوای سەعدی، هەروەها لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

دوای ده‌ستگیركردنی ئەم سەرکردە باڵایەی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، فه‌رمانده‌ سه‌ربازییەکانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ فه‌رمانیان بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاماده‌یی هه‌موو هێزەکانیان دا. هه‌روه‌ها سه‌رایا قودس هۆشداری دایه‌ ئیسرائیلییه‌كان له‌ هه‌ر زیانێک کە به‌ شێخ به‌سام سه‌عدی بگەیەنرێت.

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەرکردنی پەیامی هەڕەشەئامێزی سەرایا قودس، ڕژێمی زایۆنیستی لە ترسی ئەگەری هێرشی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە زایۆنیستەکان، وێنەیەکی شێخ بەسام سەعدی بڵاوکردەوە کە دەریدەخات ناوبراو تەندروستی باشە و بە سووکی بریندار بووە.

لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان، سوپای رژێمی زایۆنیستی لە ترسی قەناس بەدەستان و مووشەکی دژە زرێپۆشی فەلەستینییەکان بڕیاریدا ژمارەیەک ڕێگاوبانی بەدرێژایی ناوچەکانی نزیک سنووری کەرتی غەززە دابخات.

ساتی دەسبەسەر کردنی بەسام سەعدی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
ساتی شەهید بوونی زەرار ساڵح ئەلکفرینی
وێنەی زەرار ساڵح ئەلکفرینی
وێنەی “ئەشرەف ئەلجەدیە”، زاوای سەعدی
داخستنی ژمارەیەک ڕێگاوبان بەدرێژایی ناوچەکانی نزیک سنووری کەرتی غەززە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *