ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٦ی ٥ی ٢٠٢١ + وێنە و ڤیدیۆ

دووشەممە 17 ئایار 2021 - 01:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=1559

گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە، کە نزیکەی ١٤٤٠ لەو ڕۆکێتانە بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلدا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکان پێکاون.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.

– لیبەرمان وەزیری پێشووی جەنگی ڕژێمی زایۆنستی هەڕەشەی توندی کردە سەر نەتانیاهۆ و جەخت لەسەر ئەوە کردەوە: هەر لە سەرەتاوە پێویست بەو ململانێیە نەبوو، حەماس لە کۆتاییدا شەڕەکەی دەباتەوە.
ئێمە ڕووتی بەرەی ناوخۆی خۆمانمان ئاشکرا کردووە و جیهان دەڵێت: ئەگەر ئەمە باردۆخی ئیسرائیل بەرامبەر بە حەماس بێت، ئایا باردۆخی ئەوان بەرامبەر بە حزبوڵڵا یان ئێران چۆن دەبێت؟

– ئەبو حەمزە، وتەبێژی سەربازی سەرایا ئەلقودس: دەستمان کردووە بە بەکارهێنانی چەند موشەکێکی نوێ و پێشکەوتوو، لەوانە مووشەکی “قاسم” کە وەک بەشێک لە هێرشێکی مووشەکی بە ١٥٠ مووشەک بەکارهێنراون.

– وێنەی گەنجانی لوبنانی کە بەسەر دیواری سنووری نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو دا سەردەکەون لە کاتی خۆپیشاندانیان.

– شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی بە گوللەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لە “طولکرم” لە باکوری لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین.

– هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی ئەلقرم لە باکوری کەرتی غەزە.
– هەندێک لە سەرچاوە عیبریەکان باس لە کوژرانی زایۆنیەک لە ئەنجامی هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە رمات ـی تەلئەبیب هەواڵیان دا بوویەوە.
– لە یافا و حولون و تەلئەبیب و ریشون و بئر یعقوب و… لە ئەنجامی هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

– گەڕێکی تازەی هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستین.

– رووبەڕووبوونەوەی قوبەی ئاسنین و ڕۆکێتە فەلەستینیەکان لە ئاسمانی اشدود

– کاریگەری هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، شەقامی ئەلوەحدە

کردنە ئامانجی ماڵێکی شەقامی ئەلوەحدەی غەزە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە

– ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری لەسەر هێڵی فڕینی فڕۆکەخانەی بێن گۆرین دوای رووداوێکی ئەمنی لەو فڕۆکەخانەیە

– ڤیدیۆیەکی تانکی میرکاڤا کە ئاگری گرتووە بڵاوبوویەوە، کە ڕوون نییە بە تەواوی چۆن و بە چ چەکێک کراوەتە ئامانج.
پێش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، میدیایەکی عیبری ڕایگەیاند، کە تانکێکی میرکاڤای سوپای رژێمی ئیسرائیل بە موشەکی کۆرنێت کراوەتە ئامانج.

– وێنەی بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچه جیاجیاکانی کەرتی غەززه کە ژمارەیان گەیشته زیاتر له ٥٠ هێرش

– شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی “قلندیا”ی لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین

– ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی جارێکی تر ئاڕاستەی شارۆچکەی بئر ئەلسەبع کران

– بۆردومانی ناوچەی ئەلرمال لە شاری غەزە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیلەوە. سەرچاوەیەک باس لەوە دەکات، دوای هێرشە ڕۆکێتەکەی هێزە فەلەستینیەکان بۆ سەر تەلئەبیب، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل، زیاتر لە ١٥٥ جار کەرتی غەزەیان بۆردومان کردووە، لەوانە ٦٥ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری غەزە، ٢٠ هێرش بۆ سەر شارۆچکەی خان یونس، ٤٠ هێرش لە باکور و ٣٥ هێرش لە ناوەڕاستی کەرتی غەزە بووە.

– وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەزە لە شەهیدبوونی پێنج کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەی بەهۆی بۆردومانەکانی ١٦ی ئەم مانگەی ڕژێمی زایۆنیەوە هەواڵی دایەوە.

– کەوتنە خوارەوەی ڕۆکێتەکانی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە شاری اشدود

– بەلایەنی کەمەوە ١٥ کەسی سڤیل لە هێرشەکانی شەوی رابردووی رژێمی زایۆنیستی تەنیا لە شەقامی ئەلوەحدەی غەزە شەهید بوون. ٧ کەسیان ئەندامی یەک خانەوادەن.

– تیرۆرکردنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس شکستی هێنا. شەوی ڕابردوو ماڵی یەحیا سنوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە غەزە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا. ڕژێمی زایۆنستی نیازی ئەوەی هەبوو یەحیا سنوار تیرۆر بکات کە شکستی هێنا، لەگەڵ ئەوەشدا لە هێرشەکەدا ٣ کەسی دیکە شەهید بوون.

– بۆردومانی شوێنی نیشتەجێبووەکان لە کەرتی غەزە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە

– قەبارەی وێرانکارییەکانی بۆردومانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل و شەهیدکردنی خەڵکی مەدەنی و منداڵان

– ئاگر کەوتنەوە لە شاری عەسقەلان دوای هێرشە رۆکێتیەکانی بەرخۆدانی فەلەستین

– کەناڵی عیبری کان: دوای هێرشی ڕۆکێتی کەتیبەکانی ئەلقەسام بۆ سەر کێڵگەی گازی تەمار، چالاکی کێڵگەکە وەستایەوە.

– ئاماری شەهید و بریندارەکانی لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین بەرزبوویەوە بۆ ٢١ شەهید و ٣٣٦٣ بریندار.

– ئاماری شەهید و بریندارەکانی کەرتی غەزە بەرزبوویەوە بۆ ١٩٢ شەهید (٥٨ منداڵ و ٣٤ ئافرەت) ١٢٣٥ بریندار.

– گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە، کە نزیکەی ١٤٤٠ لەو ڕۆکێتانە بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلدا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکان پێکاون. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *