چوارچێوەی هەماهەنگی داوای خۆپیشاندان دەکات

یەکشەممە 31 ته‌مموز 2022 - 00:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=15536

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ڕووداوەکانی بەغدا دەکات، و داوای لە هاوڵاتیان کرد خۆپیشاندانى ئاشتییانە رێکبخەن.

چوارچێوەی هەماهەنگی بە کاردانەوەی بەرامبەر ئاژاوەگێڕی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە نیگەرانییەکى زۆرەوە دەڕوانینیە ئەو رووداوانەى لەم چەند رۆژەدا بەغداى پایتەختیان گرتووەتەوە، بەتایبەت دەستدرێژیکردنە سەر دامەزراوە دەستورییەکان و چوونە نێو پەرلەمان و هەڕەشکردن بۆ هێرشکردنە سەر دەسەڵاتى دادوەرى و دامەزراوە فەرمییەکان و دەزگا ئەمنییەکان.

ئەم چوارچێوەیە داوای لە گەلی عێراق کرد کە باوەڕیان بە یاسا و دەستوور هەیە، خۆپیشاندانی ئاشتیانە رێکبخەن بۆ بەرگریکردن لە حکومەتی نوێ و شەرعیەتی و دامەزراوە یاساییەکانی تر.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: حکومەت، شەرعیەتی، دامەزراوە یاساییەکانی و ئاشتی و سەقامگیری کۆمەڵایەتی و مەدەنی، هێڵی سووری هەموو عێراقییەکانن، و پێویستە بەهەموو شێوازێکی ئاشتیانە بەرگری لێ بکەن.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەکەیدا هەروەها ڕایگەیاندووە، بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە و دەستدرێژیکردنە سەر دەوڵەت و دامەزراوەکانى، دەخەینە ئەستۆى ئەو لایەنانەى کە لە پشت ئەو دۆخەوەن.

لە كۆتاییدا چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە گەلی عێراق كردووە لە بەرامبەر هەر كارێكی مەترسیدار، هێرشكردنە سەر شوێنە حكومییەكان، ئاژاوەگێڕی و پێشێلکردنی یاسا و شەریعەت بوەستنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *