نوری مالیکی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پیلانگێڕییەک ئاگادار دەکاتەوە

شەممە 30 ته‌مموز 2022 - 23:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=15533

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لە سەر وتووێژی چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق کردەوە و وتی کە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەبێت هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەیان هەبێت.

نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئاژاوەگێڕیی دووبارەی سەدرییەکان لە بەغدا، جەختیکردەوە کە ڕووداوەکانی ئەم ڕۆژانەی عێراق، پیلانگێڕییە.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ، دووبارەکردنەوەی هەڵکوتانە سەر پەرلەمان وەک دامەزراوەی یاسادانان و پەرەسەندنی کەشی ترس و دڵەڕاوکێ بەرامبەر بە دۆخی ئەمنی، سیاسی و ئابوری، وایکردووە کە داوا لە برایانم لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر بکەم هەڵوێستی بەرپرسیارانەیان هەبێت.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە گەلی عێراق لە ژێر گوشاری قەیرانێکدایە کە ئەنجامی مەترسیداری بە دواوە دەبێت، لە بەر ئەوەی کە ئاسایش، داهاتوو و ژیان لەوان دەگرێت و ئەرکی ئائینی و نیشتمانی ئێمە ئەوەیە کە ڕێگای وتووێژ بگرینەبەر.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *