پەیامی نوێنەری مەرجەعییەتی عێراق لە یەکەم شەوی مانگی موحەڕەم | پێویستی پاراستنی یەکڕیزی و دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکی و ململانێ لە عێراق
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە میانەی ڕێوڕەسمی گۆڕینی ئاڵای ئیمام حوسێن (د.خ) بە بۆنەی یەکەم شەوی مانگی موحەڕەم، باسی لە پێویستی پاراستنی یەکڕیزی و دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکی و ململانێ کرد.
“شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی”، نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی، لە میانی ڕێوڕەسمی گۆڕینی ئاڵای سووری مەزارگەی ئیمام حوسێن (د.خ) بۆ ئاڵای رەشی ماتەمینی بە بۆنەی یەکەم شەوی مانگی موحەڕەم، جەختی لە پاراستنی یەکڕیزی کردەوە.
ناوبراو لە وتارەکەیدا لە مەزارگەی ئیمام حوسێن (د.خ) وتی: ئیمام حوسێن دەیەوێت هەموومان بەرپرسیارێتی پاراستنی شۆڕشی حوسێنی قبوڵ بکەین و چاکسازی لە خۆمان و بنەماڵەکانمان بکەین.
شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی وتیشی: ئیمام حوسێن، دەیەوێت خۆمان لە دووبەرەکی و شەڕ لە پێناو بەرژەوەندی دونیادا بەدوور بگرین.
نوێنهری مهرجهعیەتی باڵای عێراق داوای له ههموو لایهک كرد كه یهكڕیزی خۆیان بپارێزن و به ئاشتی و ئارامی بژین.
ناوبراو جەختیشی كردەوە: ئیمام حوسێن دەیەوێت ئێمە موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزین.
لێدوانەکان