گرنگترین هەواڵەکانی ١٥٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٢

هه‌ینی 29 ته‌مموز 2022 - 00:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=15456

لە ساڵانی پێشوودا بەگشتی ئاستی یەدەگی غازی ئەڵمانیا تا کۆتایی وەرزی پایز دەگەیشتە ٩٠% و لەگەڵ هاوردەکردنی غاز لە ڕێگەی بۆری نۆرد ستریمی ڕووسیا، ئەم یەدەگانە لە زستاندا بۆ ١٠٠% زیادیان کرد. بەڵام ئێستا بۆری نۆرد ستریم بە تەنها ٢٠%ی بڕی هاوردەکردنی ساڵانی پێشوو کاردەکات. بۆیە ئەگەر ئاستی عەمبارکردنی ئەڵمانیاش بگاتە ٩٠٪ و پلانی فریاگوزاری یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکرێت، ئەوە بەشی دابینکردنی غازی ئەڵمانیا ناکات.
بە ئەگەرێکی زۆرەوە حکومەتی ئەڵمانیا پلانی دیکەی وەک هاوردەکردنی غازی زیاتر لە وڵاتانی دیکە، کەمکردنەوەی زیاتری بەکارهێنانی غاز، گۆڕینی وزەی دیکە و .. پەیڕەو دەکات.

میدیاکانی ڕووسیا ڤیدیۆیەکی هێرشی ئەم دواییەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی “لانسێت”ی سوپای ڕووسیایان بۆ سەر بنکەی کۆنترۆڵی زەمینی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای میکۆلایڤ بڵاوکردەوە.
لەم ڤیدیۆیەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژە ڕووسییەکە هێرش دەکاتە سەر رێلەی پەیوەندی کە بۆ زیادکردنی مەودای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار TB2 بەکارهاتووە. میدیاکانی ئۆکرانیا پێشتر بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە هێرشێکیان بەرپەرچداوەتەوە و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ڕووسییان تێکشکاندووە، بەڵام ئەم ڤیدیۆیە پێچەوانەی قسەکانیانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *