گرژی لە سوەیدا؛ بارەگایەکی ئەمنی لەلایەن چەکدارانەوە دەستی بەسەردا گیرا + وێنە

پێنجشەممە 28 ته‌مموز 2022 - 10:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=15422

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی چەکدارەی ناسراو بە “رجال الکرامه” وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی خەڵکی مەدەنی لە باکووری شاری سوەیدا لە لایەن هێزەکانی “حرکه قوات الفجر”ـەوە، پێگەکانی هێزە ئەمنییەکانی سووریای لە شاری عەتیل کۆنتڕۆڵ کرد.

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، پارێزگای سوەیدا شاهیدی یەکێک لە توندترین پێکدادانەکانی نێوان هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا بووە. ڕۆژی ٢٣ی تەمووز، هێزەکانی “حرکه قوات الفج” لە گروپەکانی سەر بە دەزگای ئەمنی سووریا، لە شارۆچکەی شەهبای باکووری شاری سوەیدا، پێنج کەسی مەدەنییان دەستگیر کرد. ئەم بابەتە بووە هۆی گرژی و ململانێی چەكداری بەرفراوان لە پارێزگای سوەیدا و دەیان كەس لە ناوچەكانی دەوروبەری شاری سوەیدا وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم كارە بە كۆكردنەوە و سووتاندنی تایە، چەند رێگایەكی شارۆچكەی شەهبا و دەوروبەریان داخست.

ئەم ناڕەزایەتیانە چەند ڕۆژێک بەم شێوەیە بەردەوام بوون و دواجار لە ٢٦ی تەمووزدا، گروپێکی چەکدار بە ناوی “ڕەجەل ئەلکەرمە” هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شارۆچکەی عەتیل لە باکووری سوەیدا و دوای چەند کاتژمێرێک لە شەڕەکە توانیان دەستبەسەر بارەگای هێزەکانی ئەمنی سووریا دا بگرن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی پارێزگای سوەیدا تا ئێستا ١٧ کەس کوژراون و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون. هەواڵی پشتڕاست نەکراو سەبارەت بە دەستگیرکردن یان کوشتنی ڕاجی فالحوت، فەرماندەی هێزەکانی “حرکه قوات الفج” بڵاوکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراو لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە گروپە چەكدارەكانی پارێزگای سوەیدا بەسەر سێ بەشدا دابەشبوون، بەشێک لەو گروپانە بێلایەن، بەشێكیشیان دژی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد و بەشێكی تریشیان لایەنگرانی حكومەتی بەشار ئەسەد و سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی سووریان. چالاکی زۆربەی ئەو گرووپە چەکدارانە لە بوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ یەکتردا هاوبەشن و لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی ناکۆکی لەسەر پرسە جیاوازەکاندا لەگەڵ یەکتر شەڕیان کردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی جموجۆڵی تیرۆریستەکان و گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی پارێزگای سوەیدا لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئەگەری ئەوە هەیە نائەمنی ئەم پارێزگایە لەم ئاستەی ئێستا تێپەڕێنێت و بگۆڕێت بۆ قەیرانێکی ئەمنی جددی بۆ حکومەتی سووریا.

پێکدادانەکانی شاری عەتیل
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *