نمایشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی خۆڕاگری لە غەززە + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە مەراسیمی یادی ئەندازیاری شەهید مەحمود فارس، کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بەشێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی نمایش کرد.
ڕۆژی رابردوو ٢٦ی تەمووز، ڕێوڕەسمی یادی فەرماندەی شەهید “مەحمود فارس” کە لە شەڕی شمشێری قودسدا شەهید بوو، لە خان یونس لە کەرتی غەززە بەڕێوەچوو. موشیر ئەلمیسری، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لەم ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند، کەتیبەکانی ئەلقەسام بۆ یەکەمجار دوژمنی زایۆنی بە پەردەلادان لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “ئەبابیل” و فڕینی بەسەر فەلەستینی داگیرکراودا لە شەڕی شمشێری قودس لە ساڵی رابردوو سەرسام کرد، و ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە شەڕەکانی داهاتوو دوژمنی زیاتر تووشی سەرسوڕمان دەکات.
شایانی باسە لەم مەراسیمەدا کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازی حەماس ژمارەیەک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی، لەوانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەبابیل، ئەلزەواری و شەهاب نمایشکرد.
لێدوانەکان