هێرشی موشەکی کرایە سەر کونسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ

چوارشەممە 27 ته‌مموز 2022 - 12:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=15400

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری موسڵ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە موشەک هێرش کرایە سەر.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی تەمووز، کونسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ بە دوو موشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

شایانی باسە ئەمە دووەم هێرشە لە ماوەی ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سەر پێگەکانی تورکیا لە عێراق. پێش ئه‌م هێرشه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی زێلكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە کرابوویە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *