گرنگترین هەواڵەکانی ١٥٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٢
هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا چۆن دەبێت؟
دوای دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەستەنبوڵ، ڕێککەوتنێک سەبارەت بە “گواستنەوەی سەلامەتی دانەوێڵە و خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا” لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە واژۆ کرا. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی بەندەرەکانی ئۆکرانیا، ئەم هەناردەکردنە لە ڕێگەی بەندەرەکانی ئۆدێسا، چێرنۆمۆرسک و یوژنی ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئەم ڕێکەوتنە ڕووسیا و ئۆکرانیا پابەند دەبن بە ڕێگریکردن لە هەر کارێکی سەربازی کە هەڕەشە لە گواستنەوەی دانەوێڵە بکات. بەڵام دوێنێ سوپای ڕووسیا هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر بەندەری ئۆدێسا دەستپێکرد. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەم هێرشە کۆگای ئەو چەکانە کراوەتە ئامانج کە لەلایەن ئەمریکاوە نێردراوە و کاریگەری لەسەر ناردنی دانەوێڵە نەبووە.
بە وتەی بەرپرسانی حکومەتی ئۆکرانیا، ئەگەر گەمارۆی بەندەرەکانی ئۆکرانیا لە کەناراوەکانی دەریای ڕەش هەڵبگیرێت، ئۆکرانیا دەتوانێت لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر لە ٦٠ ملیۆن تۆن دانەوێڵە هەناردەی وڵاتانی بیانی بکات. بەڵام ئەگەر گەمارۆی دەریایی ئۆکرانیا بەردەوام بێت، ئەوا هەناردەکردنی ئەم بڕە دانەوێڵە لەڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە، دوو ساڵی دەوێت.
پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و هێزەکانی ڕووسیا لە وێستگەی کارەبای نۆڤالهانسک و وێستگەی کارەبای ڤۆگێلهیرسک بەردەوامە. ناوچەی نۆڤالهانسک و وێستگەی کارەبا لە لێواری کۆنتڕۆڵ کردنە لەلایەن ڕووسیاوە.
لێدوانەکان