ئۆپەراسیۆنی بەرەی ئازادەگان لەدژی تاڵیبان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەكدارانی گروپی بەرەی ئازادەگان بە ڕاگەیاندنی بانگەوازێكی گشتی دژی پێگەكانی تاڵیبان، هێرشیان كردە سەر پێگەكانی ئەم گروپە لە پارێزگاكانی غەزنی، کاپیسا، پاكتیكا و هەرات.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمی گروپی بەرەی ئازادەگان لە ٢٣ی تەمووز، چەکدارەکانی ئەم گروپە هێرشیان کردۆتە سەر کۆبوونەوەی ئەمنی فەرماندەکان و بەرپرسانی خۆجێی تاڵیبان. بە وتەی گروپی بەرەی ئازادەگان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ٢٣ چەکداری تاڵیبان، لەنێویاندا قائیمقام و فەرماندەی ئەمنی شاری گیرۆ و قائیمقامی شاری ئەندەر کوژراو و برینداربوون، بەڵام میدیاکانی تاڵیبان هیچیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە .
ئێوارهی ٢٧ی تەمووز هەروەها، بارەگای یهكهی لهیزهری تاڵیبان له گوندی قازی خیل لە شاری حسەی یەکەم سهر به پارێزگای کاپیسا، له لایهن چهكدارانی بهرهی ئازادهگانهوه كرایه ئامانج. بەرەی ئازادەگان بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەم هێرشەدا ١٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ٧ کەسی دیکەش برینداربوون. بەپێی ڤیدیۆی بڵاوکراوەی ئەم هێرشە، ئەو ئامارانەی کە بەرەی ئازادەگان رایگەیاندووە شەڕی دەروونییە و ئەو زیانانەی کە بانگەشەی لێدەکرێت راست نییە.
لە لایەکی دیکەوە چالاکییەکانی بەرەی ئازادەگان لە هەرات و پاکتیکاش دەستی پێکردووە و چەکدارەکانی ئەم گرووپە، “مەولوی غولام محی ئەلدین” ناسراو بە قاری سیراج، جێگری پارێزگاری تاڵیبانیان لە پاکتیکا تیرۆر کردووە. ههروهها له گوندی عهرهبهکان، پردی موستۆفی و شارۆچكهی جبریل لە نزیک شاری ههرات هێرش كراوهتهوه سەر تاڵیبان كه بهرهی ئازادهگان بهرپرسیارێتی ئهم هێرشهی له ئهستۆ گرتووه. بەرەی ئازادەگان ڕایگەیاندووە، لەم هێرشانەدا ٦ کەس کوژراون و ٢ کەسیش برینداربوون.
گروپی بەرەی ئازادەگان لە مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ەوە بوونی خۆی لە پارێزگا جیاجیاکانی ئەفغانستان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان ڕاگەیاند. ئەم گرووپە لە ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢ بە دەرکردنی بانگەوازێکی گشتی و پشتگیری مالی، هانی خەڵکی ئەفغانستانی دا بۆ ڕاپەڕین لە دژی تاڵیبان.
لێدوانەکان