ئینفۆگرافیک : ئاماری هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە – ١٥ی ئایاری ٢٠٢١

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 02:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=1535

لە پێنج ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە ٢٥٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراون، ئەمەش ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی توانای ڕۆکێتی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی دەکات.

گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان زیاتر لە ٢٥٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە، کە نزیکەی ٥٠٠ لەو ڕۆکێتانە بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلدا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکان پێکاون.

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە هەزار هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.

شايانی باسە، کە لە ماوەی شەڕی ٨ ڕۆژەی غەزە لە ساڵی ٢٠١٢دا، لە هەشت ڕۆژدا نزیکەی هەزار ڕۆکێت لەلایەن گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینەوە هاوێژراون، لەکاتێدا لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەدا و لە پێنج ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە ٢٥٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراون، ئەمەش ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی توانای ڕۆکێتی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *