وردەکاری نوێی ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرکردنی سیخوڕەکانی موساد لە ئێران

دووشەممە 25 ته‌مموز 2022 - 12:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=15349

دەستبەسەرکردنی ئەندامانی ئەم تۆڕە ئاڵۆزە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە تەنانەت کەرەستەی تەقینەوەبەهێز لەلایەن ئەم گروپەوە لە شوێنی ئامانج چێندرابوو و تەنها چەند کاتژمێرێک مابووەوە بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییان.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی ئیتلاعاتی (هەواڵگری) كۆماری ئیسلامی ئیران لە ٢٣ی ئەم مانگە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێکدا ڕایگەیاند: تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی، كە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ڕەوانەی ئێران كرا بوون، لەلایەن هێزەکانی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، دەستبەسەرکردنی ئەم تۆڕە لە ئەنجامی یەکێک لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەدیهاتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تۆڕی ئاماژە پێکراو چەند مانگ لەمەوبەر بە هاوکاری ڕێکخراوی سیخوڕی رژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هاتوونەتە نێو ئێران و وێڕای دەستنیشان کردنی یەکێک لە ناوەندە هەستیارەکانی ئەم وڵاتە لە پارێزگای ئیسفەهان، پلانیان بە تەقاندنی ئەم شوێنە دانابوو.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکات، ئەندامانی جێبەجێکاری ئەم تۆڕە بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە چەندین مانگ لە یەکێک لە وڵاتانی ئەفریقا ڕاهێنان و هاوشێوەسازیان کردووە.

ئەم تیمە بەر لە چوونە ناو ئێران لەژێر چاودێری هێزەکانی ئیتلاعاتدا بوون، و بۆ ناسینەوەی سەرجەم ئەندامەکانیان و کەسە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیان لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە چاودێری و کاریان لەسەر کراوە.

دەستبەسەرکردنی ئەندامانی ئەم تۆڕە ئاڵۆزە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە تەنانەت کەرەستەی تەقینەوەبەهێز لەلایەن ئەم گروپەوە لە شوێنی دیاریکراو چێندرابوو و تەنها چەند کاتژمێرێک مابووەوە بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییان.

بەپێی زانیارییەکان، بەم زوانە وردەکاری زیاتری لە ناوچوونی ئەم تۆڕە و ئەندامانی بڵاودەکرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *