زانیاری_سەربازی: کەشتی درۆن‌هەڵگری هێزی دەریایی ئێران

دووشەممە 25 ته‌مموز 2022 - 11:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=15338

کەشتیە درۆن‌هەڵگرەکانی هێزی دەریایی ئێران بۆ یەکەمجار لە ڕێوڕەسمێکدا کە ئەمیر موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەرماندەی هێزە ستراتیژییەکانی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی بوون پەردەی لەسەر لادرا.

لەم مەراسیمەدا کەشتییەکانی لاوان و دێلاوەر گۆڕدران بۆ کەشتی جەنگی درۆن‌هەڵگرەوە و بۆ یەکەمجار درۆن لە ژێردەریاییەکانی فاتح و تاریقەوە هەڵدرا.

لەم مەراسیمەدا درۆنەکانی وەک درۆنی خۆکوژی ئارەش و ئەبابیل٢، درۆنی پلیکان و هۆما، درۆنی سیخوڕیی شەڕکەر و خۆکوژی کەرار، و هەروەها درۆنی سیخوڕیی ئەبابیل ٤ نمایشکران.

گرنگترین کێشە لەبەردەم ئەم کەشتیانە، وەرگرتنەوەی درۆنەکانی سیخوڕییە. بە لەبەرچاوگرتنی بەکارهێنانی درۆنەکانی سیخوڕی لە ڕابردووەوە لە هێزی دەریایی ئێران، شێوازەی بەکارهێنانی تۆڕە بۆ ئەم بابەتە بەکاردێت. بەم شێوەیە درۆنەکە بە کەمترین خێرایی بەر تۆڕێک دەکەوێت کە لەسەر کەشتییەکە دانراوە. ئەم شێوازە بۆ درۆنە بچووکەکان کاریگەرە کە مەودایان کورتە، بەڵام بۆ درۆنە گەورەکان کاریگەر نییە. درۆنە گەورەکان وەک درۆنی ئەبابیل ٤ دوای هەڵفڕین و تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ڕێڕەوێکی فڕین لە کەنار دەریا دادەنیشن. لە مەراسیمی پەردەلادانەکەدا ئەم درۆنە دوای فڕینی لەسەر کەشتیەکە، لەسەر هێڵی نیشتنەوەی جاسک نیشتەوە.

لە چاوپێکەوتنی ئەمیر دەریاداری دووەم شەهرام ئێرانی، چەند خاڵێکی گرنگ سەبارەت بە کەشتیە درۆن‌هەڵگرەکان باس کران، کە بە گشتی بەم شێوەی خوارەوەیە:

  • ئەگەری چاککردنەوە و بەرهەمهێنانی درۆن لەناو کەشتیەکاندا
  • توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە شێوەی گروپی درۆنەکان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاراستەکراو
  • ئەگەری گواستنەوەی ناوەندی کۆنترۆڵی فەرماندەیی لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر.
  • ئەگەری دیاریکردنی ئامانجی جیاواز بۆ چەند پۆلێکی جیاوازی درۆنەکان.
  • توانای دروستکردنی تەشویش لەلایەن درۆنەکانەوە.
  • توانای فڕینی ٤٠ بۆ ٥٠ درۆن لە یەک کاتدا لە هەر کەشتیەک و ئامادەکردنەوەیان بە خێرایی.
  • زیادکردنی توانای هەڵدانی درۆن لە ژێر دەریاوە و هەروەها توانای دۆزینەوەی ئامانجی ژێر ئاو بۆ درۆنەکان لە داهاتوودا.

درۆنە هەڵدراوەکان لە ژێردەریاییەکانەوە، ڕێگە بە دۆزینەوەی ئامانجە دوورەکان دەدەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​مەودای چەکی ژێردەریایی بە تایبەت مووشەکی کروز وەک مووشەکی جاسک ٢ زیاد دەکات. بەڵام کێشەی سەرەکی بۆ بەکارهێنانی درۆن لە ژێردەریاییەکانەوە، هەڵدان و وەرگرتنەوەی درۆنەکانە. ئەگەر بۆ هەر هەڵدانێک ژێردەریایی بێتە سەر ڕووی ئاو، مەترسی لەناوچوون و دۆزینەوەی لە کاتی جەنگدا زۆر زیاد دەکات. ئەمە درۆنە سیخوڕیەکانیش دەگرێتەوە. بە وتەی شەهرام ئێرانی، لە داهاتوودا دەتوانرێت درۆن لە ژێر ئاودا هەڵبدرێت. هەروەها توانای دۆزینەوەی ئامانجی ژێر ئاو بۆ درۆنەکان زیاد دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *