تیرۆرکردنی فەرماندەی سەلەفی هێزەکانی ئەلعمالقە شکستی هێنا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تیرۆرکردنی جەنەڕاڵ عەزام ئەلمەغربی، فەرماندەی لیوای دووی هێزەکانی ئەلعمالقە لە پارێزگای لەحج-ی یەمەن شکستی هێنا.
بەهۆی فڕێدانی بۆمبێکی دروستکراو لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە بۆ ناو مزگەوتی ئەلسەعید لە شاری سەبری پارێزگای لەحج، کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. ئەم هێرشە لە کاتی نوێژی مەغریب و ئامادەبوونی جەنەراڵ عەزام مەغربی ئەلسەبیحی فەرماندەی لیوای دووی هێزەکانی ئەلمعالقە لەم مزگەوتەدا ڕوویدا.
عەزام مەغربی یەکێکە لە دیارترین سەرکردە سەلەفی و توندڕەوەکانی هاوپەیمانی سعوودیە، کە بەرپرسی لیوای دووی هێزەکانی ئەلمعالقەیە. دوای زیادبوونی كێبڕكێی سیاسی و ململانێی سەربازیی نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی حكومەتی دەستلەكاركێشاوەی یەمەن، مەغربی رۆڵی كارای لە بەرە ململانێكان لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی ئەنجوومەنی ئینتیقالی باشوور دەگێڕێت. بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو هێرشبەرە بە فەرمانی باشوورییەکان ئەم هێرشەی ئەنجامدابێت.
لێدوانەکان