بەرپرسێکی ژنی بەحرەینی بە هۆی “تەوقە نەکردن” لەگەڵ باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە کارەکەی دوورخرایەوە
شێخە می بنت محەمەد ئال خەلیفە پێش ئەمە وەزیری رۆشنبیری بەحرەین بووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، پاشای بەحرەین بەرپرسێکی حکومی ئەم وڵاتەی بە هۆی “تەوقەنەکردن لەگەڵ باڵوێزی ڕژێمی زایۆنیستی لە مەنامە” لە کارەکەی دوورخستەوە.
شێخە می بنت محەمەد ئال خەلیفە، بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگ و ئاسەوارە دێرینەکانی بەحرەین، مانگی رابردوو لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی مردنی باوکی ستیڤن بوندی، باڵوێزی ئەمریکا لە مەنامە، لە تەوقە کردن لەگەڵ ئیتان نائە، باڵوێزی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەحرەین خۆی بەدوور گرتەوە.
ههروهها باس لهوهش دهكرێت كه می بنت محهمهد ههر كه ئاگاداری ئامادهبوونی ناعە له رێوڕهسمی یادی باوكی ستیڤن بەندی بووە، داوای له باڵیۆزخانهی ئهمریكا كردووە هیچ وێنهیهكی لەو رێوڕەسمەدا بڵاو نهكاتهوه.
می بنت محەمەد پێشتر وەزیری رۆشنبیری بەحرەین بووە و لە ساڵی ٢٠١٤ لە لیستی فۆربێسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەک شەشەم بەهێزترین ژنی عەرەب دەستنیشانکرا.
بڕیاری گۆڕینی می بنت محەمەد وەک سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی فەرهەنگ و ئاسەوارە دێرینەکانی بەحرەین لە هەمان ڕۆژدا دەرکرا کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن لەگەڵ شازادەی جێنشینی بەحرەین قسەی کرد.
لێدوانەکان