نمایشی سەربازی حەشدی شەعبی لە هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی + وێنە

شەممە 23 ته‌مموز 2022 - 10:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=15258

رێورەسمی نمایشی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەم رێکخراوە بەڕێوەچوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تەمموز بە ئامادەبوونی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی عێراق لە پارێزگای دیالە، رێورەسمی نمایشی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەم هێزانە بەڕێوەچوو.

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم ڕێوڕەسمە لە بنکەی سەربازی ئەبومونتەزر مەحمەداوی لە پارێزگای دیالە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ڕێکخراوی سەربازی دیکەی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دەزگای دژە تیرۆری عێراق بەڕێوە دەچێت.

بنکەی سەربازی شەهید ئەبومونتەزر مەحمەداوی لە ١٠ کیلۆمەتری شارۆچکەی خاڵس لە باکوری شاری بەعقوبەدایە و سەردەمێک شوێنی سەرەکیی گرووپی تیرۆریستی مونافقین بووە کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە پرۆسەیەکی درێژخایەنەدا چۆڵکرا و ڕادەستی حکومەتی عێراق کرایەوە

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی دوای هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش و کەوتنی چەند پارێزگایەکی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤، بە فەتوای جیهادی کیفایی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی عێراق پێکهێنرا و توانی لە شەڕێکی دژی تیرۆریستانی داعش سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت.

شایانی باسە ئەمە دووەمین نمایشی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبییە و ساڵی رابردووش لە حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەم رێکخراوە نمایشێکی هاوشێوە ئەنجام درابوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *