هێرشی مووشەکی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق + وێنە
هێرشی مووشەکیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە نزیک دیمەشق بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ سەربازی سووری و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، درەنگانی شەوی رابردوو سوپای رژێمی زایۆنیستی بە چەند مووشەكێک لە جۆلانی داگیركراوەوە هێرشی كردۆتە سەر چەند ئامانجێک لە نزیک دیمەشقی پایتەخت کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک مووشەكیان خستۆتە خوارەوە. ئەم هێرشە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سێ سەربازی سووریا و برینداربوونی حەوت سەربازی دیکە.
شایانی باسە لە ٢ی تەمموز، سوپای رژێمی زایۆنیستی بە چەند موشەکێک لە دەریای ناوەڕاست لە ڕۆژئاوای تەرابلوسی لوبنانەوە هێرشی کردە سەر ژمارەیەک دەواجنی مریشک لە نزیک شارۆچکەی حەمیدیە لە باشووری تەرتوس. ئەم هێرشە بووە هۆی برینداربوونی دوو هاوڵاتی مەدەنی لەوانە ژنێک و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە.
لێدوانەکان