پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حوسێن ئەلعەزی، جێگری وەزیری دەرەوەی حکوومەتی رزگاری یەمەن، لە گەشتی خۆی بۆ شاری عەدەن لە گۆرانی هەڵوێستە سیاسییەکانی بەشێک لە لایەنەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لەگەڵ ئەنساروڵڵا هەواڵی دایەوە.
١- عهدهن:
حوسێن ئەلعەزی، جێگری وەزیری دەرەوەی حکومەتی رزگاری یەمەن، بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی شاری عەدەن (پێدەچێت ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بێت) گەشتی بۆ ئەم شارە کرد. ئەلعەزی ئەم گەشتەی بە سوپرایزێکی سیاسی و پەیوەندییەکی نزیک لە گەڵ سەرکردەکانی عەدەن ناوبرد. دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدڕەبە مەنسوور هادی، لایەنە جیاجیاکانی سەر بە هاوپەیمانی سعوودیە کەوتوونەتە کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور کە پێگەی خۆیان بە لاوازتر لە هەندێکی دیکە دەزانن، لەگەڵ ئەنساروڵڵا چوونەتە ناو دانوستانەوە.
٢- شبوە:
– لە ١٩ی تەمموزدا، هەوڵێكی تیرۆركردنی عەمید “عەبدڕەبە لەعکەب” فەرماندەی هێزە ئەمنییە تایبەتەكانی پارێزگای شبوە (سەر بە حزبی ئیسڵاح) لە شاری عەتەق شكستی هێنا. لەم ململانێیەدا یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
– لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان لایەنگرانی حیزبی ئیسڵاح و هێزە چەکدارەکان سەر بە “عەواز بن ئەلوەزیر ئەلئەولەقی” پارێزگاری شبوە، کاروانی هێزەکانی پشتیوانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری ماربەوە ڕەوانەی شاری عەتەق کرا.
– بەمەبەستی یارمەتیدانی پارێزگاری شبوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح، هێزەکانی ئەلمعالقە بەشێک لە هێزەکانیان لە ئیدارەی بەیحان کشاندەوە و ڕەوانەی شاری عەتەق کرد.
٣- تەعەز:
– چەند چەکدارێکی نەناسراو “عەبدا حەیدەر ئەلقدسی” یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی تاریق ساڵحیان لە شاری ئەلتەربە تیرۆر کرد. میدیاکانی سەر بە تاریق ساڵح، چەکدارانی حیزبی ئیسڵاحیان بە ئەنجامدانی ئەم تیرۆرە تۆمەتبار کردووە.
– هێزەکانی تاریق ساڵح چوار ئەندامی هێزەکانی ئەلمعالقەیان لە بازاڕی شاری ئەلموخا بە تۆمەتی سەرپێچیکردن لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان دەستگیرکرد.
– فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعوودیە پێگەکانی ئەنساروڵڵایان لە ئیدارەی موقبنە بۆردومان کرد.
– پێکدادانی نێوان ئەنساروڵڵا و هێزەکانی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوە لە جەبەل ئیلهان لە رۆژئاوای شاری تەعەز، زیانی گیانی و ماددی بۆ هەردوولا لێکەوتەوە.
– تاریق ساڵح، لە ڕێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرماندەکانی حزبی ئیسڵاح لە شاری تەعەز، نوێنەرایەتی لە ژێر ناونیشانی “نوسینگەی سیاسی بەرخۆدانی نەتەوەیی لە پارێزگای تەعەز”ی کردەوە.
٤- المهرە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە کەناراوەکانی شاری ئەلغیزە دەستیان بەسەر ٢٠ بەلەمی ماسیگرتندا گرت. بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە هەڕەشەی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی ماسیگرەکانی یەمەنیان کردووە ئەگەر جارێکی دیکە هەوڵی راوە ماسی بدەن.
٥- ئەلحودەیدە:
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١١٨ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
– لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە گوندی ئەلمەریر، چوار کەس برینداربوون.
– لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە لە ئیدارەی ئەلحوک چێندرابوو، چوار کەسی مەدەنی شەهید بوون.
– کەشتی “PSS Energy”ی هەڵگری ٢٨ هەزار تۆن سووتەمەنی دیزڵ سەرەڕای پشکنین و وەرگرتنی مۆڵەت لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، لەلایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە دەستی بەسەردا گیرا.
لێدوانەکان