ڕووسیا هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی حەمیمیمی پوچەڵ کردەوە

پێنجشەممە 21 ته‌مموز 2022 - 16:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=15200

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەناوبردنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری لە ئاسمانی بنکەی حەمیمیم لە پارێزگای لازقیە ڕاگەیاند.

وتەبێژی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا لەناوبردنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری لە ئاسمانی بنکەی حەمیمیم لە پارێزگای لازقیە راگەیاند. بە وتەی ئەم بەرپرسە سەربازییە ڕووسیە، ئەم هێرشە زیانی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

ڕۆژی رابردوو ٢٠ی تەمووز، وتەبێژی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە نزیک بنکەی ئاسمانی حەمیمیم خستۆتە خوارەوە. ئەم هێرشە زیانی گیانی و زیانی لێنەکەوتووەتەوە. ئەم بەرپرسە سەربازییە ڕووسییە جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی حەمیمیم بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *