گەشتی پەیامنێرێکی زایۆنی بۆ مەککە لە ماوەی حەجدا + ڤیدیۆ و وێنە
پەیامنێری کەناڵێکی زایۆنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی گەشتەکەی بۆ مەککە لە ماوەی حەجدا بڵاوکردەوە و دەڵێت: من لێرەم لە مەککە… ئاواتەکە هاتە دی.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جیل تەمەری، پەیامنێری کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنی، ڤیدیۆی ئامادەبوونی خۆی لە مەککە لە ماوەی حەجدا بڵاوکردەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە سعوودیە بە گشتی لەم ڕۆژانەدا ڕێگری لە غەیرە موسڵمانان بۆ چوونە ناو مەککە دەکات.
ئەم پەیامنێرە سەردانەکەی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی تۆمار کردووە، بەبێ هیچ سنوورێک بە ئاسانی بە زمانی عیبری قسە دەکات و دەڵێت سعوودیە مۆڵەتی ئەمنی پێداوە کە ئاسانکاری بۆ دەکات بچێتە هەر شوێنێک کە بیەوێت.
لەم بارەیەوە، هێڵی ئاسمانی “ئەل عال”ی ئیسرائیلی لەم هەفتەیەدا بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ گەشتکردن بە ئاسمانی سعوودیەدا داوای فەرمی خۆی پێشکەشی سعوودیە کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ١٥ی تەمموزدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سعوودیە بڵاویکردەوە، ریاز بڕیاری داوە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی هەموو ئەو هێڵە ئاسمانییەدا بکاتەوە کە پابەندی ڕێسا ئاسمانییەکانی ترانزێتی ئەو وڵاتە بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی سعوودیە رایگەیاندووە، ڕیاز ئەم بڕیارەی “بۆ تەواوکردنی رێوشوێنی پێویست بۆ چەسپاندنی پێگەی سعوودیە وەک ناوەندێکی جیهانی کە سێ کیشوەر بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان” گرتووەتەبەر.
جۆ بایدن، سهرۆک کۆماری ئهمریکا، له بهیاننامهیهکدا بڕیاری سعوودیه بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتهکهی بهڕووی فرۆکه ئیسرائیلییهکاندا به “مێژوویی” ناوبرد و دانی بهوهدا نا که ئهم بڕیارهی ڕیاز دهتوانێ ببێته هۆی تێکەڵبوونی زیاتری ڕژێمی زایۆنیستی له ناوچهکه لهوانه لهگهڵ عهرهبستانی سعوودی.
لێدوانەکان