هادی عامری داوای داخستنی سنووری عێراق لەگەڵ تورکیا کرد
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق هێرشی سوپای تورکیای بۆ سەر هەرێمی کوردستانی شەرمەزار کرد و داوای داخستنی دەستبەجێ سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “هادی عامری”، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لە بەیاننامەیەكدا بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی توركیای بۆ سەر هەرێمی كوردستانی عێراق كرد.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: “بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا دەکەین بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەر یەکێک لە ناوەندە گەشتیارییەکانی شاری زاخۆ، کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی، کە لەنێو قوربانیانیشدا منداڵی تێدایە”.
ناوبراو هەروەها وتی: “ئەم كارەساتە درێژەی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی توركیایە بۆ سەر عێراق کە لە رێگەی هێرشی ئاسمانی، تۆپخانەیی و هێرشی زەمینییەوە بەردەوامە”.
عامری لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاندووە: “لەبەرامبەر ئەم تاوانەی تورکیا، ئێمە تەنها بە ئیدانەکردن ڕازی نابین، بەڵکو بۆ پاراستنی وڵات و گیانی خەڵک دەبێت هەڵوێستی نیشتمانیمان هەبێت و داوا لە حکومەت دەکەین دەستبەجێ سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا دابخات و چالاکییەکانی کۆمپانیا تورکییەکان لە عێراق ڕابگیرێت”.
لێدوانەکان