ئایەتوڵڵا خامنەیی: ڕووداوەکانی جیهان پیشاندەری پێویستی هاوکاری هاوبەشی ئێران و ڕووسیایە

سێشەممە 19 ته‌مموز 2022 - 22:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=15147

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کردەوە کە ڕووداوەکانی جیهان پیشاندەری پێویستی ئێران و ڕووسیایە بە هاوکاری زیاتر و هاوبەش.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و شاندی یاوەری، جەختیان لە سەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێکەوتن و گرێبەستەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە و ووشیارییان لە بەرانبەر سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا بە پێویست زانی و وتیان کە هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتدایە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی جیهان پیشاندەری پێویستی ئێران و ڕووسیایە بە هاوکاری زیاتر و هاوبەش و ڕێکەوتن و گرێبەستەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت لە کەرتی وزەدا دەبێت جێبەجێ بکرێن.

بەڕێزیان هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیایان بە تایبەت بە هۆی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بە پێویست و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات ناو برد و سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا وتیان: شەڕ بابەتێکی نەخوازراوە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەر ئەوەی کە خەڵکی ئاسایی تووشی کێشە دەبن پێی باش نییە بەڵام لە دۆسیەی ئۆکرانیا ئەگەر ئێوە دۆخەکەتان کۆنتڕۆڵ نەدەکرد، لایەنی بەرانبەر خۆی دەبووە دەستپێکەری ئەو شەڕە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی ڕووسیایەکی بەهێز و سەربەخۆن و ناتۆیان بە دامەزراوەیەکی مەترسیدار ناو برد و وتیان: ئەگەر ڕێگا لە بەردەم ناتۆ کراوە بێت هیچ سنورێک ناناسێت و ئەگەر لە ئۆکرانیا ڕێگریی لێ نەدەکرا، ماوەیەک پاش ئەوە بە بیانووی کرێمە ئەم شەڕەیان دەستپێدەکرد.

بەڕێزیان وتیان: ئەڵبەت ئەمڕۆ ئەمریکا و ڕۆژئاوا لاوازترن لە ڕابردوو و سەرەڕای هەوڵ و تێچوویەکی زۆر، بردنەوەی سیاسەتەکانی ئەوان لە ناوچەکەی ئێمە بە تایبەت لە سوریا، عێراق، لوبنان و فەڵەستین زۆر کەم بووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی پرسی سوریایان بە گرنگ ناو برد و وێڕای جەختکردنەوە لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دژایەتی هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئەم وڵاتە و پێویستی ڕێگریکردن لەو هێرشانە، وتیان: بابەتێکی گرنگی دیکە لە سوریا داگیرکردنی ناوچە دەوڵەمەندەکان بە کشتووکاڵ و نەوتە لە ڕۆژئاوای فۆرات لە لایەن ئەمریکاوە کە ئەمەش دەبێت بە دەرکردنیان لە ناوچەکە چارەسەر بکرێت.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی دەستێوەردانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاروباری ناوچەکە، ستایشی هەڵوێستی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ڕووسیایان لە بەرانبەر ئەو ڕژێمە کرد.

بەڕێزیان هەروەها ووشیارییان لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا بە گرنگ و پێویست ناو برد و وتیان: ئەمریکییەکان هەم زۆربێژن و هەم فێڵباز و یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤییەت، فریوخواردن لە بەرانبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا بووە، ئەڵبەت ڕووسیا لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئێوە سەربەخۆیی خۆیی پاراستووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *