کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کۆبووەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی گەیشتنە پایتەختی ئەم وڵاتە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی رابردوو ١٨ی تەمموز و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ ١٩ی تەمموز بە سەردانێکی فەرمی و لە سەر بانگهێشتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتنە تاران و بڕیاره به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سێ قۆڵی ئێران، ڕووسیا و توركیا بكه‌ن.
حوسێن ئه‌میرعەبدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و لوتكه سێ قۆڵییه‌ی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له تارانی پایته‌خت له نێوان ئیبراهیم ڕەئیسی سه‌رۆک كۆماری ئێران و ڤلادیمیر پوتین هاوتا ڕووسییه‌كه‌ی و ره‌جه‌ب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیشكده‌خرێته سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كانی سووریا و لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە تاوتوێ دەکرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له سه‌فه‌ری ئه‌م دواییه‌مدا بۆ ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق هه‌ڵگری په‌یامی سه‌رۆک كۆمار بووم كه ده‌توانین قه‌یرانی ئه‌منی نێوان توركیا و سووریا چارەسەر بکەین. لایەنی تورکی باس لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی تا قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتری لە سنوورەکانی سووریا دەکات، ئێمەش هەوڵمان دا ئەم قەیرانە و نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لە ڕێگەی سیاسییەوە چارەسەر بکەین.
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان هەروەها وتی: بێگومان لەم دۆخە هەستیارەدا یەکێک لەو پرسانەی کە لە بەرنامەی کاردایە ئەوەیە کە لە جیاتی پەنابردن بۆ شەڕ و ئاوارەکردنی زیاتری خەڵکی سووریا، دەتوانین لە رێگەی سیاسییەوە یارمەتیدەر بین بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ ماڵ و شارەكانیان، هاوكاریكردنی بۆ ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش له سووریا لەو پرسانەیە کە لە کارنامەی ئەم کۆبووەوە سێ قۆڵییە دایە.
لێدوانەکان