پێشهاتەکانی فەلەستین، ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢

یەکشەممە 17 ته‌مموز 2022 - 22:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=15073

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژەنەڕاڵ مایكل كۆریلا، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریكا لە رۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) بە مەبەستی دیدار لەگەڵ وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنیستی سەردانی فەلەستینی داگیركراوی كرد.

– لە ١٧ی تەمموزدا، هەرزەکارێکی فەلەستینی تەمەن ١٧ ساڵەی دانیشتوی شاری ڕامەڵڵا، لە چوارڕێیانی ڕەعنانا لە نزیک وێستگەی کفار سابا (باکوری تەلئەبیب) بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشا بە پۆلیسێکی ئیسرائیلیدا. لەم ڕووداوەدا پۆلیسێکی ئیسرائیلی کوژرا و دواجار شۆفێرەکە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا.
– لە ١٦ی تەمموزدا، بێنی گانتز، وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنیستی، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی، فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردن و بازرگانی بۆ هەزار و ٥٠٠ دانیشتووی کەرتی غەززە دەرکرد، کە هەفتەی رابردوو دەرکرابوون.
– بەپێی زانیارییەکانی مانگی سووری فەلەستین، لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر شاری توباس، دوو فەلەستینی بریندار بوون.
– حزبوڵڵای لوبنان کردنەوەی ئاسمانی عەرەبستانی سعوودی بەڕووی فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە خیانەت لە ئومەتی ئیسلامی ناوبرد.
– لە ١٧ی تەمموزدا هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە تاقیکردنەوەی مووشەکیدا چەند موشەکێکیان بەرەو دەریا تەقاندووە.
– ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) سەردانی فەلەستینی داگیرکراوی کرد. لەم گەشتەدا بڕیارە چاوی بە بێنی گانتز وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی و ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەفسەرە باڵاکانی ئیسرائیل بکەوێت. ئەمە دووەم سەردانی فەرماندەی سێنتکۆمە بۆ تەلئەبیب لە دوای دەستبەکاربوونیەوە.
– ئەڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای زایۆنیستی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی ناوەندی سێنتکۆم، سەردانی مەغریب دەکات.
– لە ١٦ی تەمووزدا، گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین چەند مووشەکیان ئاراستەی شاری زایۆنی نشینی عەسقەلان کرد. لە کاردانەوەی ئەم هێرشە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە ١٣ مووشەک دوو بنکەی هێزەکانی فەلەستینی لە غەززە کردە ئامانج.
– رۆژی ١٥ی تەمووز رێكخراوی فڕۆكەوانی سعوودیە كردنەوەی ئاسمانی ئەو وڵاتەی بەڕووی سەرجەم هێڵە ئاسمانییەكاندا راگەیاند، بە فڕۆكە ئیسرائیلییەكانیشەوە. لە لایەکی دیکەوە ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٦ی تەمووز شاری جەددەی بۆ لیستی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن زیاد کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *