مەلا عەبدولمەنان نیازی کوژرا

شەممە 15 ئایار 2021 - 22:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=1505

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: مەلا عەبدولمەنان نیازی، فەرماندەیەکی جیابووی تالیبان، لە هێرشێکی چەکداریی چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە شاری هەرات ـی ئەفغانستان کوژرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: مەلا عەبدولمەنان نیازی، فەرماندەیەکی جیابووی تالیبان، لە هێرشێکی چەکداریی چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە شاری هەرات ـی ئەفغانستان کوژرا.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، دوێنێ لە ناوچەی میرداوود ـی سەر بە شاری هەرات، مەلا عەبدولمەنان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە مرد.
لەم هێرشەدا هەروەها سێ کەس لە هاوەڵانی ناوبرا کوژران و ٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

مەلا عەبدولمەنان نیازی لە سەردەمی حکومەتی تاڵیباندا پارێزگاری هەرات و بەلخ بوو. دوای مردنی مەلا عومەر لەگەڵ مەلا محەمەد ڕەسوڵ لە تاڵیبان جیابوویەوە و لە شارۆچکەکانی “گذره” و “ادرسکن”ی پارێزگای هەرات چالاکی هەبووە.

لە نێو تۆمەتەکانی دا، بەشداری کردن لە دەرکردن و جێبەجێکردنی فەرمانی کوشتنی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان لە بارەگای کونسوڵخانەی ئێران لە مزار شەریف لە ساڵی ١٩٩٨، ناچارکردنی خەڵکی “هزارە” بە قبوڵ کردنی مەزهەبێک جگە لە مەزهەبی شیعە و جێهێشتنی ئەفغانستان یا کوشتنیان لە ئەگەری قبوڵ نەکردنی ئەم مەرجە، دەبینرێت. هەروەها هەندێک لە شرۆڤەکاران مەلا عەبدولمەنان ـیان لە تەقینەوەکانی کۆگا و بارهەڵگرەکانی سوتەمەنی لە دەروازەکانی “ئیسلام قەلعە” و هەرات تومەتبار دەکەن.

مەلا نیازی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بەیانی کابول لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠دا ، نەیارەکانی خۆی ئێران و پاکستان و ڕووسیا ناوبرد و ڕایگەیاند کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەمەریکا و حکومەتی ئەفغانستاندا نییە! و هەروەها بانگەشەی هێرش کردنە سەر ئۆتۆمبێلەکانی ئێرانی لە شارۆچکەکانی “شیندند” و زقەڵات نەزەر” کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *