برسێتی لە یەمەن بەردەوام قوربانی دەگرێت

شەممە 16 ته‌مموز 2022 - 13:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=15019

بەڕێوەبەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور (MENA) وتی: ئەو ئاگربەستەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە یەمەن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بارودۆخی مرۆیی ئەم وڵاتەی باشتر نەکردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حسام ئەلشەرقاوی، بەڕێوەبەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور (MENA) لە وتارێکدا ڕایگەیاند: شەڕی ئۆکرانیا بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، گەنم و خۆراک، و بەرزبوونەوەی نرخەکان کێشەی زۆری دروست کردووە. دۆخی یەمەن پێش ئۆکرانیا کارەسات بوو، ئێستاش سەد هێندە خراپتر بووە. منداڵان لە یەمەن بەردەوام لە برسێتی دەمرن.

ئەلشەرقاوی ڕایگەیاند کە دۆخی یەمەن زۆر کارەساتبارە و پێویستە ڕێکخراوەکان لە کاری مرۆیی هەوڵی زیاتر بدەن و ئاماژەی بەوەشکرد: بەداخەوە لە دوای ئاگربەستەوە دۆخی یەمەن باشتر نەبووە.

بەڕێوەبەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور ڕایگەیاند کە ئاوی پیس یەکێک بووە لە کێشە گەورەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو.

لەسەر پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ٢ی نیسانەوە ئاگربەست لە یەمەن ڕاگەیەندرا، کە گرنگترین بەندەکانی هاتنی ١٨ کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بوو بۆ بەندەرەکانی ئەلحودەیدە و مۆڵەتدان بە دوو گەشتی هەفتانە بۆ هاتنەوە و گەڕانەوە لە فڕۆکەخانەی سەنعاوە.

سه‌ره‌ڕای پێشێلكارییه‌كانی به‌رده‌وامی ئه‌م ئاگربەستە له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی سعوودیه‌وه‌، هانس گروندبێرگ، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن، له‌ ٢ی حوزه‌یراندا درێژكردنه‌وه‌ی دوو مانگه‌ی ئاگربه‌ستی یه‌مه‌نی رایگەیاند و به‌بێ ئاماژه‌دان بە لایەنی پێشێلكاری ئاگربه‌ست له‌ یه‌مه‌ن راگه‌یاند کە چەندین ڕاپۆرتی لە پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن لایەنەکانی ململانێی پێ گەیشتووە.

عەرەبستانی سعوودی لە شێوەی هاوپەیمانی چەند وڵاتێکی عەرەبی و بە هاوکاری و گڵۆپی سەوزی ئەمریکا، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥دا هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر یەمەن – هەژارترین وڵاتی عەرەبی – بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدڕەبە مەنسوور هادی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوە و هەڵهاتووی ئەم وڵاتە بۆ دەسەڵات دەستپێکرد کە تا ئێستاش بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *